KDC

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت

دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی پیرانشار، کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستگیرکرابوون و سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەیان ڕەوانەی گرتووخانەی نێوەندی نەغەدە کران.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی گەرگوول، بە ناوەکانی شۆڕش عەبدوڵڵا نەژادی تەمەن 34 ساڵ و، نەجمەدین سوخەنوەری تەمەن 32 ساڵ، دوای ئەوەی سەردانی جێبەجێ کردنی سزاکانی پیرانشاریان کرد، دەستگیرکران و، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەیان، ڕەوانەی گرتووخانەی نێوەندیی نەغەدە کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە پایزی ساڵی رابردوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشارەوە دەستگیرکران و، دوای مانگێک هەر یەک بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی پڕۆسەی دادگایی کردن ئازاد کرابوون.

شۆڕش عەبدوڵڵا نەژاد و نەجمەدین سوخەنوەر، لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار، بە سەرۆکایەتی دادوەر عەبدوڵڵا ئاقایی، بە تۆمەتی ئەندامییەتیان لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەر یەکەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا.

سەلاح ئاجی تەمەن 50 ساڵ لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ئەم دوو کەسە، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو، دواتر ئێرانی بەجێ هێشت

___

گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانەی ھەولێر ‌ به‌ گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وامی ھەیە

KDC

سویسرا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی گەلانی ئێران دەکەن

nusar1

ڕوسیا ژمارەی قوربانیانی دەستەی ناو کەشتی (مۆسکۆڤا) ئاشکرا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW