KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی وشکە ساڵی لەسەرە

سەرەڕای ئەوەی کە لە وەرزی سەرمای ئەمساڵ بەفر و باران بە ڕێژەیەکی باش باریوە، بەڵام کارناسانی سەرچاوە ئاوییەکان، پێیانوایە کە مەترسیی وشکە ساڵی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک ئەگەرێک لە ئارادایە.
سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێ لە سەرچاوە بەهێزە ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەروەها لە وەرزی سەرمای ئەمساڵیشدا بەفر و باران بە ڕێژەیەکی باش باریوە، بەڵام کارناسانی بواری سەرچاوە ئاوییەکان، پێیانوایە کە مەترسی وشکە ساڵی لەسەر ڕۆژهەڵات، هێشتا وەک ئەگەرێک هەر لە ئارادایە و، دەبێ لە ئێستاوە ڕێگەچارەیەکی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.

یەکێ لە هۆکارەکانی ڕوودانی وشکە ساڵی لە کوردستان، سیاسەتی بەنداوسازیی ڕژێمی ئێرانە، کە ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر پەرەی پێ دەدات و، ئاوەکانی کوردستان بۆ ناوچە بیابانییەکانی ناوەندی ئێران دەگوازێتەوە، بۆ نموونە تەنیا لە پارێزگای سنە 18 بەنداو دروست کراون و، پلانی دروستکردنی 18 بەنداوی دیکەش داڕێژراوە و ئامادەی جێبەجێکردنە.

ئاڕەش ئاریا نەژاد، بەڕێوەبەری دامەزراوە ئاوییەکانی ناوچەکانی پارێزگای سنە، لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: “ناوچەی ئێمە لە ناوچەیەکی جوگرافیای وشک و نیوەوشکدا هەڵکەوتووە، بۆیە جاروبار وشکە ساڵی و فرەبارانی هەیە و، لایەنە باش و خراپەکانی هەردووکیان تێ دەگەین، هیوادارین پلاندانەرانی بواری ئاو، پلانێکی باش داڕێژن و بەڕێوەی ببەن”.

هەروەها بەرپرسی پێشووی ئیدارەی کشتوکاڵی سنە، ڕایگەیاندووە: لە هەوڵداین 96هەزار هێکتار زەوی دێم بکەنە بەراو و، 450 هەزار هێکتاری دیکەش دەرفەت بۆ بەراوکردنی هەیە.

جێی ئاماژەیە، ئەو شێوازە پلانە کشتوکاڵییە و هەروەها بەنداوسازی و هەڵکەندنی بیرە ئاوییەکان، زۆرترین زیانیان بە سەرچاوە ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندووە و، مەترسیدارترین ئاکامیشی دەبێتە هۆکاری ڕۆچوونی زەوی.

___

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا: سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا بپارێزن

KDC

لە ماوەی تەنیا یەک مانگدا 81 حاڵەتی پێشێلکاری بەرانبەر کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە 

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید

nusar1
KDC

FREE
VIEW