KDC

ئەڵمانیا ناوەندی نوێ بۆ پەنابەران دەکاتەوە

هەرێمەکانی ئەڵمانیا ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی زیاتری پەنابەران دەکەن، کە بە هۆی زۆربوونی ژمارەیان وای لە حکوومەتی ئەو وڵاتە کردووە، کە چەند سەنتەرێکی پێشوازی کۆچبەران بکەنەوە، کە داخراون، هاوکات پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران بگەنە ئەو وڵاتە.

لەگەڵ گەیشتنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەران بە ئەڵمانیا، زۆرێک لە هەرێمەکانی ئەو وڵاتە، دەستیان کرد بە کارپێکردنی ناوەندی فریاکەوتن بۆ وەرگرتنی پەنابەران و، دەستپێکردنەوەی بنکەکانی پێشوازیکردنی پەنابەران، هاوکات لە چەند مانگی داهاتوودا بەلایەنی کەمەوە 46 ناوەند دەکرێنەوە.

نزیکەی 14 ناوەندی پێشوازی لە پەنابەران کردووەتەوە، کە زیاتر لە 3000 پەنابەریان تێدا نیشتەجێکراون، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی حکوومەت، لە بەرلین ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ کردنەوەی حەوت ناوەندی نوێی پێشوازی لە پەنابەران، هەروەها پشکنین لەسەر ناوەندەکانی دیکەی سەرتاسەری بەرلینیش دەکرێن، بۆ ئەوەی بزانن کە گونجاون بۆ پەنادانی پەنابەران، یا نا.

ئەلێکساندەر ستراسمایەر، سەرۆکی نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی پەنابەران، بە (فیلت ئام زونتاگی) ی گوتووە، کە جگە لە پەنابەران، پێشبینی دەکرێت لە ڕێگەی بەرنامەی تایبەتەوە بۆ وەرگرتنی پەنابەر لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، لوبنان و تورکیا، کۆچبەرانی زیاتر بێنە ئەڵمانیا و، لە ساڵی 2021دا نزیکەی 845 کەس لە ڕێگەی ئەم بەرنامە و گەشتانەوە گەیشتوونەتە ئەڵمانیا، هاوکات پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2022دا دوو هێندە بێت.

بە گوتەی وەزیری ناوخۆی باڤاریان، لەبەر ڕۆشنایی سیاسەتی کۆچبەران، حکوومەتی نوێی فیدراڵیدا، وابڕیارە توانای وەرگرتنی پەنابەران ڕێکبخرێت

___

کەنەدا: ناوەندی ئۆتاوا پێشوازییان لە دوو ڕێکخراوی کوردی کرد

nusar1

چەند شارەزایەک: پیویستە سوید بچێتە پاڵ ناتۆ .ئەگەر فیلاند هەنگاوێکی وا بنێت

nusar1

ئەمەریکا سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی لە سووریا کوشت

KDC
KDC

FREE
VIEW