KDC

مۆسکۆ بەشێک لە هێزەسەربازییەکانی لە سنووری ئۆکرانیا دەکشێنێتەوە

لە هانگاوێکی نوێدا ئاژانسەکانی هەواڵ، رووسیا بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی لە سنووری ئۆکرانیا دەکێشێنێتەوە.

مۆسکۆ کشانەوەی چەند سەربازێکی لە سنووری ئۆکرانیا ڕاگەیاند، ماریا زاخارۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش لە تەلەگرام نووسیویەتی: ئەمڕۆ دەچێتە ناو مێژووەوە، لە کاتێکدا پڕوپاگەندەی ڕۆژئاوا لە هەڵمەتەکانیان شکستیان هێنا و، تاکە فیشەکێک نەتەقێنرا.

بەرپرسانی ئەمەریکا گوتیان، هێرشەکەی ڕووسیا نزیکە لەوانەیە هەر زووی ئەمڕۆ ڕووبدات، ڕووسیا چەند مانگێکە سەربازەکانی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە، بەڵام بە بەردەوامی جەختی لەوەکردۆتەوە، کە دەتوانێت لەسەر خاکی خۆی هێزە چەکدارەکانی بگوازێتەوە بۆ هەر شوێنێک بیەوێت.

سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە، لە بەرامبەر ئەم پێشهاتانەدا ڕۆبڵی ڕووسی لە بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ بەرزبووەوە، بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە هەندێک لە هێزەکانی سوپای ڕووسیادا پاشەکشەیان کردووە.

ڕاگەیاندنی کشانەوەی ڕووسیا هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی ئۆلاف شولتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ مۆسکۆ و، داوای ئاماژەی ڕوونی بۆ چارەکردنی قەیرانەکان لە رووسیا کردبوو.

سۆران حەسەن

___

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دپلۆماسییەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان بەردەوامە

nusar1

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە تایوان 25 کەس گیانیان لەدەستدا

KDC

ناوەندی سویسرا بۆ کاروبارەکانی پرسی کۆنفرانسی لۆزان ئامادەکاری دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW