KDC

مۆسکۆ :ئەلێکس نافالینی بەرهەڵستکاری پۆتین دادگایی دەکرێتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەرهەڵستکاری سیاسەتەکانی سەرۆکی ڕووسیا بۆ جارێکی دیکە دادگایی دەکرێتەوە،
ئاژانسی فرانس 24 بڵاویان کردەوە، نافالینی کە ئێستا لە زیندانە، بۆ تەواوکردنی سزای دوو ساڵ و نیو بە تاوانی ساختەکاری، ئەمڕۆش بە تۆمەتی نوێ بەرەو دادگا براوە، لە پەیوەندیەکی ڤیدۆیی لەگەڵ پەیامنێری فرانس پرێس، بە جلی زیندان لە نزیک مۆسکۆ بەرەو دادگا براوە.

ئەو بەرهەڵستکارەی کە ماوەی ساڵێکە لە زینداندا گیراوە، دوای ئەوەی لە هەوڵێکی ژەهراویکردنی کرێملیندا ڕزگاری بووە، ڕووبەڕووی تۆمەتی ساختەکاریی نوێ دەبێتەوە.

لە ئێستادا نافالینی سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی کراوە، بەڵام تۆمەتە نوێکان دەتوانن ئەو بۆ ماوەیەکی زۆرتر کە پێشبینی دەساڵ دیکەی زیندانی کردنی بەسەردا بسەپێنرێت.

لەمبارەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، رەخنەی لە دادگاییکردنەکە گرت، وەک دادگایەکی گاڵتەجاڕ کە پاسەوانانی زیندان زیاتر لە میدیایەکان ئامادە بوون.

دۆسیەی نوێی دژی نافالی، دەگەڕێتەوە بۆ دیسەمبەری 2020 کە ئەو بەرهەڵستکارە تەمەن 45 ساڵە لە ئەڵمانیا چاک بووەتەوە، دوای ئەوەی لە هەوڵێکدا بۆ ژەهراویکردنی ڕزگاری بوو.

لێکۆڵەرەوەکان نافالی بە دزینی زیاتر لە 4.7 ملیۆن دۆلار لە بەخشین بۆ ڕێکخراوە سیاسییەکانی بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی تاوانباری دەکەن، لە ئەگەری ساخکردنەوەی ئەو تۆمەتانە، ئەوا سەپاندنی سزای 10 ساڵی دیکەی بەسەردا هەیە.

سۆران حەسەن

___

بەریتانیا: دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆل و ئیست یۆرکشەر هەڵبژێردران

nusar1

لە شاری سلێمانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی ڕاگیران

nusar1

کارو چالاکیەکانی ساڵی 2022 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW