KDC

بەتەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد بریندار دەکرێت

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، 15ی مانگ، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی فەرشاد ڕۆستەم نەژاد، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە خەڵکی شاری جوانڕۆ بووە و، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی ڕەسووڵی ئەکرەمی ئەو شارە گوازراوەتەوە

___

کارەساتی کۆرۆنا منداڵێکی بێ دایک ،باوک و ناو کرد

KDC

ناوەندی بەلجیکا چالاکییەکی کولتوورییان ئەنجامدا

nusar1

مسعود بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی سعودیە دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW