KDC

لێکۆڵینەوەیەک :ئەڵمانەکان ترسیان لە پەنابەران هەیە

توێژینەوەیەکی ئەڵمانی لەسەر کلتووری پێشوازیکردن لە کۆچبەران، دەریخستووە کە زۆرینەی ئەڵمانەکان ترسیان لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی پەنابەران هەیە.

توێژینەوە ئەڵمانەکە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو کراوەتەوە، تێیدا هاتووە، ئەڵمانیا کە ئامادیی بۆ وەرگرتنی پەنابەران ئاشکرا کردووە، کە لە نۆڤەمبەری 2021، پەیمانگای کانتار ئیمیند، راپرسییەکی لەگەڵ 2000 ئەڵمانیدا کرد، کە تەمەنیان لە سەرووی 14 ساڵییەوە بوو، ئەنجامەکان بە ڕوونی دەریخست، کە هەندێک گۆڕان هەیە.

لەسەر ئابووریش 68٪ ی ئەوانەی راپرسییان لەسەر کردووە، کە کۆچکردن سوودی بۆ جێگیرکردنی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان دەهێنێت، 55٪ ی ئەڵمانەکان لەو باوەڕەدان کە یارمەتیدەرە بۆ گونجان لەگەڵ کەمیی کاری شارەزادا، کە نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەڵمانییەکان پێشبینی ئەوە دەکەن، کە تەمەنی کۆمەڵگا کەم دەبێتەوە، وە 48٪ پێشبینی داهاتی زیاتری مووچەی خانەنشینی دەکەن. لە بەرامبەردا، نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەڵمانییەکان ترسیان لە بارگرانی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و، ناکۆکی نێوان پەنابەران و دانیشتوانی رەسەنی وڵاتەکەیان هەیە.

___

سویدییەک 10 ساڵە سیخوڕی بەسەر وڵاتەکەیەوە بۆ وڵاتێکی دیکە کردووە

KDC

ئەستەمبول:هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکات

nusar1

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی میشیگان دامەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW