KDC

وادەی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا ئاشکرا دەکرێت

بیلاڕووس ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە، کە هەموو سەربازە ڕووسییەکان لە 20ی ئەم مانگەدا و، دوای تەواوبوونی وڵات جێدەهێڵن.

ڤلادیمیر ماکی، وەزیری دەرەوەی بیلاڕووس، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە نەک تاکە سەربازێکی ڕووسی، بەڵکو یەک پارچە کەرەستەی سەربازی ئەو وڵاتە لە دوای 20ی ئەم مانگە و تەواوبوونی مەشقە سەربازییەکە، لە بیلاڕووس دنامێننەوە.

ماکی جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوە وەڵامێکە بۆ ئەو هەنگاوانەی کە لەلایەن هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانی ئێمەوە دەنێرێت، بەڵام نە مۆسکۆ و نە مینسک بەرژەوەندیان لە شەڕدا نییە.

مەشقە ڕووسی و بیلاڕووسییەکان لە 10ی شوباتەوە دەستیان پێکرد، بەڵام پێش ئەوە بوو، کە سەربازە ڕووسییەکان لە مانگی کانوونی دووەمەوە دەستیان پێ کردبوو.

مەشقەکان لە وڵاتێکی هاوپەیمانی مۆسکۆ لە باکووری ئۆکرانیا بەڕێوەدەچن، لە کاتێکدا ڕووسیا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە و، دەستەڵاتدارانی ڕووسیا دووپاتیانکردەوە، کە ڕۆژی سێشەممە دەستیان کردووە بە کشانەوەی سەربازەکان

___

گروپی جی7بەڵێنیاندا ،بەچەند هەنگاوێک کۆتایی بە هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا بهێنن

nusar1

نەریمان گۆران..دەنگ و سۆزێک لە تاراوگە

nusar1

بەریتانیا: مێرووی بچووک دەبنە هۆی تای کوشندە

nusar1
KDC

FREE
VIEW