KDC

سویسرا بڕیاردا زۆربەی ڕێککارە خۆپارێزییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لابەرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکوومەتی سویسرا بڕیاردا هەندێ لە ڕێککارەکانی خۆپارێزی تایبەت بە کۆرۆنا کۆڤید 19، لە سبەینێوە هەڵگرێت، چونکە ڕێژەی تووشبوان بەراورد بە ئاستی چەند هەفتەی ڕابردوو زۆر دابەزیەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی لە نەخۆشخانەکاندان زۆر کەمی کردووە، لە هەندێ کانتۆنیش کەس تووشی فایرۆسەکە نەبووە.

لە ڕۆژی پێنج شەممەوە هاوڵاتیانی سویسرا ناچار نابن بەڵگەنامەی ڤاکسین، یا چاکبوونەوە و پشکنیین بۆ شوێنەکانی شت کڕین لە بازار و مۆڵەکان و چێشتخانە، سینەما, شانۆ و شوێنە وەرزشییەکان و کۆنسێرت و هەموو شوێنە داخراوەکان پیشان بدەن، بەڵکو دەتوانن بێ ماسک، یاخود بێ بەڵگەنامەی کۆڤید بڕۆن.

هەروەها کاربەدەستانی تەندروستی سویسرا بەردەوام دەبن، بەڵگەنامەی کۆڤید کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا ناسراوە بۆ هاوڵاتیانی دابین بکات، تا بتوانن گەشتی خۆیان بکەن.

لەو چوارچێوەیەدا، سایتی سویس ئینفۆ بڵاویکردەوە، دەمامکەکان (ماسک)، چیتر لە قوتابخانەکان، دوکانەکان، هۆڵی کۆنسێرتەکان، یا لە شوێنی کاردا ناچارنین بیبەستن، بەڵام تا کۆتایی مانگی ئازار لەسەر هۆکاری گواستنەوەی گشتی و تەندروستی بە ناچاری دەمێننەوە، هەروەها ئەوانەی کە بەپشکنین ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیف دەبن، کەرەنتینی پێنج ڕۆژی دەیانگرێتەوە.

هەروەها ئەو ڕێککارانەشی کە دەمێننەوە، گەر ئاستی تووشبوان کەمتر بێت، ئەوا پێش کۆتایی مانگی ئازار دەتوانرێت هەڵوەشێندرێنەوە.

بەگوێرەی ئاماری تەندروستی سویسرا، لەسەدا 90ی هاوڵاتیانی، کە ژمارەی دانیشتوانی 8,6 ملیۆن کەسە، بەرگری بەهێزیان بەهۆی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا، یا وەرگرتنی ڤاکسین هەیە.

ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسینی دوو ژەم، بە ڕێژەی لەسەدا 68 هاوڵاتیانی سویسرا ڤاکسنیان وەرگرتووە، ڕێژەی گیان لە دەستدان بە هۆی کڤید 19، لە سەرەتای پەتاکەوە 12200کەس تۆمارکراون.

هەر لەمبارەوە، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کە بارەگاکەی لە شاری جنێفە، هۆشداری لە هەڵگرتن، یا سوککردنی ڕێککارەکانی خۆپارێزی دا، لە بەرئەوەی لە شەش وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، هەفتەی ڕابردوو ڕێژەی تووشبووان زۆرە و، بەتایبەت لە وڵاتانی وەک کرواتیا و ڕووسیا، ڕێژەی تووشبوان زۆر بەرزە.

سۆران حەسەن

___

یونسێف هۆشداری لە باردودۆخی منداڵانی عێراق دەدا

KDC

ئەڵمانیا : ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئاخن پاڵپشتی مانگرتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن

nusar1

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: هێزەکانی لۆگانسک تەواوی سنوری ئیداریان کۆنتڕۆڵ کردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW