KDC

کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەراورد بە ساڵی پار زۆر زیادی کردووە

ئاژانسی سنووری ئەوروپا، فرانتێکس، رایگەیاند، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی 2021دا، هەوڵدان بۆ پەڕینەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا، زۆر زیادی کردووە.

ئاژانسی سنووری ئەوروپا، فرانتێکس لە وارشۆ، ڕایگەیاند، کە لە مانگی کانوونی دووەم ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا زۆر زیادی زیادی کردووە، کە 13160 حاڵەت تۆمارکراوە، بەو پێیەش 78٪ زیادی کردووە.

گەورەترین زیادبوون لەسەر ڕێگای ڕۆژئاوای بەڵکان تۆمارکراوە، کە بریتی بووە لە 5826 حاڵەتی تۆمارکراو، ئەوەش بە بەراورد بە ماوەی هەمان ساڵی ڕابردوو، 148٪ زیادی کردووە، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی هەوڵیان داوە ئەو ڕێگایە تێپەڕێنن، لە سوریا و ئەفغانستان و تورکیاوە هاتوون.

لە ڕێگای ناوەڕاستی لیبیا و تونس بە ڕێگەی سیسیلی و ماڵتاوە زیادبوونێکی بەرچاو هەیە، ئاژانسی سنووری ئەوروپا 2,150 هەوڵی تێپەڕاندنی تۆمار کردووە، ئەوەش 107٪ زیادی کردووە.

بە پێچەوانەوە ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکان کە دەپەڕنەوە بۆ ئیسپانیا، کەمی کردووە.

___

پۆڵەندا: تەرمی کۆچبەرێک دەدۆزرێتەوە 

KDC

میدیاکانی ئەوروپا :کۆچبەران لەلایەن پۆلیسی پاسەوانەکانی سنووری یۆنان ئازارو ئەشکەنجە دراون

nusar1

دوو + دوو :-کۆبوونەوەی نێوان فەرەنسا و روسیا لەسەر کێشەی پەنابەران و ئێران و ناوچەکە

KDC
KDC

FREE
VIEW