KDC

توێژینەوەیەک :لەئەڵمانیا نەژادپەرستی بەرامبەر کۆچبەران و پەنابەران زۆرتربووە

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ، کە لەلایەن پەیمانگایەکی سەر بە زانکۆی ئەڵمانییەوە دەرچووە، کە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە مەیدانییەکانی ئەم دواییە، ئەوەی دەرخستووە، کە بیرۆکە و تێڕوانینی نەژادپەرستانە لە نێوان کارمەندان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکاندا بەرامبەر پەنابەران هەیە، بە تایبەتی لە خزمەتگوزاری پۆلیس و خزمەتگوزارییەکانی ئاژانسی کاری فیدڕاڵی.

پەیمانگای کاری IAQی سەر بە زانکۆی دویسبورگی ئیسنی ئەڵمانیا، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە دەرکەوت بیرۆکە و تێڕوانینی ڕەگەزپەرستانە بەربڵاو بووە، بۆ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەڵمانیا، بەرامبەر پەنابەران.

ڕاپۆرتەکە باس لە سێ توێژینەوە دەکات، کە لەلایەن توێژەرانی IAQ ئەنجام دراوە و، چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەرپرسانی بەشی پۆلیس و کارمەندانی ئاژانسی کاری فیدڕاڵی و بەرپرسانی تەندروستی ناوخۆیی لە هەرێمە جیاوازەکانی ئەڵمانیا کردووە، ڕوونی دەکاتەوە، کە ئەو کێشەیە لە نێوان پۆلیس، یا کارمەندی کار،Jobcenter، ئەنجامی جدی بۆ کۆچبەران و پەنابەران هەیە، کاتێک دێتە سەر دامەزراندن، یا چاودێری تەندروستی.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، بیرۆکە ڕەگەزپەرستەکان لە دامودەزگا گشتییەکاندا هەڕەمەکی نین و، سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە ڕوونیان کردەوە: “ئەم بیرۆکە ڕەگەزپەرستانە لە ڕووی پێکهاتەییەوە یەکخراون و بە دامەزراوەیی بەرهەم هێنراون”.

ڕاپۆرتەکە پێشنیاری ئەوە دەکات، کە دەستەڵاتدارانی فەرمیی، ڕاهێنان بە ستافەکانیان بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی لە ڕیزەکانیاندا

___

ڕوسیا ئامادەکاری هێرشێکی نوێ بۆ سەر شاری کییڤ دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆن پیرۆزبایی و پشتیوانی لە دەستەخوشكی نێوان عەنکاوە و ستێرلینگ هایتەس دەکات

nusar1

گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی

KDC
KDC

FREE
VIEW