KDC

بیل گەیتس:بۆگەیشتن بەوەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە ڕێژەی سەدا 70ی جیهان درەنگە

بیل گەیتس ملیاردێری دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت، لە چاوپێکەوتنێکدا پێشبینییەکانی بۆ کۆتایی پەتای کۆڤید-19 ئاشکرا کرد، کە شەش ملیۆن و 235,027 کەسی لە جیهاندا کوشتووە.

بیل گەیتس، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن بی سی، ڕایگەیاند کە مەترسی کۆڤید-19 بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و، ئاماژە بە ئەگەری پەتایەکی نوێی ڤایرۆسی جیاواز لە کۆرۆنا دەکات.

گوتیشی: “تا ئێستا زۆر درەنگ بووە بۆ گەیشتن بە ئامانجی ڤاکسینی لەسەدا 70ی دانیشتوانی جیهان لە ناوەڕاستی ساڵی 2022دا، چونکە 61.9 لە سەدی دانیشتوانی جیهان بەلایەنی کەمەوە یەک ژەمی کوتانی کۆڤید-19 وەردەگرن”. داوای لە جیهان کرد، کە لە داهاتوودا خێراتر بجوڵێن بۆ پەرەپێدان و دابەشکردنی ڤاکسین و، داواشی لە حکومەتەکان کرد وەبەرهێنانی زیاتر لەم بوارەدا بکەن.

گەیتس، لە ڕێگەی دامەزراوەی بیل و ملیندا گەیتسەوە، هاوبەش بوو لەگەڵ وێڵکۆم ترەستی شانشینی یەکگرتوو بە بەخشینی 300 ملیۆن دۆلار، بۆ پشتگیری لە داهێنانەکانی ئامادەکاری پەتا، ئەمەش یارمەتی بەرنامەی ڤاکسینی کۆڤاکسیدا بۆ وڵاتانی کەم داهات و ناوەند.

___

میونشن: ڕەوەندی کوردستانیان بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

nusar1

ئەڵمانیا :پێشبینی دووبارە زریان و بارانبارینێکی زۆر لە ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتە دەکرێت

KDC

پرۆفایلی گوتی

nusar1
KDC

FREE
VIEW