KDC

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا

گۆرانکاری و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە دەسێنێت، پێشهاتی نوێ و چاوەڕوانکراو لە نێوان ڕکابەران و وڵاتانداهەیە

جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، لە کۆبوونەوەیەکی تەلەفۆنی بە شێوەی ئۆنلاین، کە 45 خولەکی خایاند، لەگەڵ هەریەکە لە سەرکردەی وڵاتانی کەنەدا، پۆڵەندا، کرواتیا، بەریتانیا ،فەرەنسا ،وڵاتانی ناتۆ و، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ، باس لە ئەگەرەکانی سەرکێشی داگیرکاری ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کرا.

هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، سەرکردەکان نیگەرانیان سەبارەت بە بەردەوامی ئامادەکارییەکانی سوپای ڕووسیا دەربڕی و، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ سەروەری خاکی ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و، بە گرینگییەوە هاریکاریی زیاتری ئابووریان بۆ ئۆکرانیا تاوتوێکرد، هەروەها جەختیان لەسەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی بەشی خۆرهەڵاتی ناتۆ.

ئەم کۆبوونەوە لە ئاکامی پەرەسەندنی گرژیەکانی ناوچەکە و بە تایبەت مانۆڕی هاوبەشی ڕووسیا و بیلاڕووس لەسەر موشەکی بالیستی و کرۆز هات، کە بڕیارە ڕۆژی شەممە بە ئامادەبونی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕووسی، دەست پێبکات.

گوتەبێژی کرملن، رایگەیاند، ڕاهێنانەکان بەنامەبۆدانراوە نابێتە هۆی نیگەرانی هێزەکانی دیکە.

ئەم هەنگاوانە لە کاتێکدا دێت، کە گرژییەکان فراوانتر دەبن، هەروەها ئەنتۆنیۆ گوترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری لە ڕوودانی پێکدادان لە ئۆکرانیا دەدات ،ئەنجامەکەی کارەسات بە دوای خۆیەوە دنێت.

سایتی سکاینیوز لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەمەریکی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا ژمارەی ئەو سەربازە ڕووسیانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا بڵاو کراونەتەوە، بە زیاتر لە 150 هەزار سەرباز دەخەمڵێنرێت و، لەڕۆژانی چوارشەممەوە چاودێری جموجوڵی هێزەکان دەکرێت ،کەلە نێوان 40 بۆ 50٪ ی پێگەیی هێرشبەرانەیان وەرگرتووە، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بۆ خاڵی کۆبوونەوەی تاکتیکی بڵاوبوونەتەوە، خاڵەکانی کۆبوونەوەی تاکتیکی ئەو ناوچانەن، کە نزیکن لە هێڵی پێشەوە، کە یەکە سەربازییەکان پێش هەر هێرشێک کۆدەکرێنەوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی دا ،تا ڕۆژی هەینی، مۆسکۆ 125 کەتیبەی سەربازی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا جێگیرکردووە.

هەروەها لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری پۆڵەندا، پلانی هاوکاری و پشتیوانی زیاتری سەربازی ئەمەریکا بۆ پۆڵەندا، ڕاگەیاند و ئاماژەیدا، کە پەیوەندیەکی تایبەت لە نێوان سوپای ئەمەریکا و پۆڵەندیدا هەیە، پێشتریش پاڵپشتی سوپای ئەمەریکا بۆ پۆڵەندا ودەیان تانک، چەک تەقەمەنی دابینکراوە ،هەروەها کارکردن و ڕاهێنان بە هێزەکانی پۆڵەندا لەپێناو بەهێزکردنی یەکەکانی بەرگری و توانای سوپای ئە وڵاتەدا بووە.

ئۆستن ڕایگەیاند ئەوروپا ڕووبەڕووی هەڕەشەی سەرەکی لەسەر ئاشتی و ئاسایش دەبێتەوە ، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمەریکا لە پشتگیری هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپابەردەوامە

ئۆستن ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێشتا کات ماوە بۆ ئەوەی بەڕێگای دیپلۆماسی کێشەکان چارەبکرێن، هەروەها هۆشداری لە شەپۆلی ئاوارەیی بەرەو پۆڵۆنیاش دا، لە کاتی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و هێزەکانی هاوپەیمانان،هەروەهاهیچ بەڵگەیەک نییە کە ڕووسیا هێزەکانی لە سنووری ئۆکرانیا پاشەکشە پێکردبێت.

ماریۆس بلاشتشاک، وەزیری بەرگری پۆڵۆنیا، ڕایگەیاند : ڤلادمێر پۆتن سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت ئیمپراتۆری ڕووسیا دابمەزرنێتەوە، گەل و حکومەتی پۆڵۆنیا ئامادەیە بەرپەرچی هەرهێرشێکی ڕووسیا بداتەوە.

لە پێشهاتێکی دیکەدا تەقینەوەی دووەم لە ناوچەی لۆهانسکە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و لە ژێر دەستی بەرهەڵستکاران دایە ڕوویداوە.

لەمبارەوە ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا (تاس)، وتەی بەرپرسانی ناوچەکەی بڵاوکرددۆتەوە،کە تەقینەوەیەی دووەم لە شارۆچکەی لوهانسکی ناوچەی بەرهەڵستکارانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕوویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

تەقینەوەکە نزیکەی 40 خولەک دوای تەقینەوە یەکەم، لە بۆرییەکی گازی نزیک لوهانسک روویدا،
لە پێشهاتێکی دیکەدا، هەردوو کۆماری لۆدنسیک و لۆگانسیکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کە بەرهەڵستکاری حکوومەتی ئۆکرانیان و بەرەگەز ڕووسین، لە چۆڵکردنی هاوڵاتیان بە تایبەت ئافرەت و منداڵ و پیرەکان بۆ ڕووسیا دەستیپێکردووە، وەک ئاماژەیەک بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان، کە لە ئێستا ناوچەکانی هێڵی ڕووبەڕووبوونەوە لەلایەن هەردوو لا بۆردوومان دەکرێن.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : نیگەرانییەکان بە گرینگییەوە سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا وەردەگرین و، جەختیشی لە پێویستی ئازارنەدانی دانیشتوانی ناوچەکەکردووە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، ڕۆژی هەینی گوتی، ڕووسیا زانیاری لەسەر چەکدارکردنی بەکرێگیراو لە کۆسۆڤۆ و ئەلبانیا و بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا هەیە، ئامادەیان دەکەن بۆ شەڕ لە دژی هەرێمی دۆنباس لەبارەوە لێکۆڵینەوە دەکەین

پێشتر لە ڕۆژی هەینیدا، هەرێمی دۆنتسک ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان وەڵامی هەوڵێکی دوو گرووپی تێکدەرانەی سوپای ئۆکرانیایان داوەتەوە نزیک هێڵکانی ڕووبەڕوو ببنەوە و، هەواڵەکان باس لە کوشتنی دوو سەرباز دەکەن .

هەرچەندە حکوومەتی ڕووسیا چەندین جار جەختی کردووەتەوە کە ئامانجی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای نییە، تەنیا مانۆڕی سەربازی بەرنامە بۆدانراو ئەنجام دەدات، بەڵام ڕاپۆرتەکان لەوبارەوە شتێکی دیکەمان پێدەڵێن، کۆکردنەوەی زیاتر لە 100 هەزار سەرباز گەمارۆیی ئۆکرانیان داوە.

سۆران حەسەن

___

هۆکاری سڕینەوەی ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا دەکرێت

KDC

بە تەقەی هێزێکی ئێران منداڵێک بریندار دەبێت

KDC

ئەفغانستان : چەکدارانی تالیبان دەستیان بەگرتن و توندوتیژی کردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW