KDC

پرۆفایلی تۆنی کروس

تۆنی کرووس لە دایکبووی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ە لە گرایفسوالدی ئەڵمانیا، کرووس یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانییە و یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات، کرووس ژمارە درێسی ٨ دەپۆشێت و لە ھێڵی ناوەند یاری دەکات، سەرەتای پەیوەندیکردنی بە تۆپی پێ، دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی حەوت ساڵی، واتا لەساڵی ١٩٩٧ ڕووی کردە یانەی گرایفسوالد ئێس ڤی، کە یانەی ئەو شوێنەیە کە لێوەی لە دایکبووە، کرووس لەو یانەیە بەردەوام بوو لە پێگەیشتن و تا ساڵی ٢٠٠٢ لەو یانەیەدا مایەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٢ ڕوویکردە یانەی ھانسا ڕۆکستار، پاشان ساڵی ٢٠٠٦ ڕوویکردە تیپی لاوانی یانەی بایرن میونخ، ساڵی ٢٠٠٧ بە شێوەی فەرمی بۆیانەی بایرن میونخ یاری کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی لە سەرەتاکان وەک لاوێک سەرکەوتوو نەبوو، یانەی بایرن میونخ بۆ وەرزی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠ بە شێوەی خواستن فرۆشتییە یانەی لیڤەرکۆزن.
کرووس لەو یانە شارەزاییەکی باشی وەرگرت، ئەمەش وایکرد یانەی بایرن میونخ، کرووس وەربگرێتەوە و گەڕاندییەوە بۆ یانەکەی، کرووس لەگەڵ بایرن میونخ، لە کۆی ١٣٠ یاریدا ١٣ گۆڵی تۆمارکردووە، ھاوکات چەندەھا نازناوی گرینگی وەدەست خست، لەوانە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ٢٠١٢–١٣ و، جامی سوپەری ئەوروپا بۆ ٢٠١٣، بۆندسلیگا بۆ وەرزەکانی ٢٠٠٧–٠٨, ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤ و، چەندان نازناوی دیکەش.
لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤، پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات، کە نرخی بۆندەکەی لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ میلیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بوو و، لەسەر ئاستە بەرزەکەی و لە یەکەم وەرزیدا، توانی جامی سوپەری ئەوروپای ٢٠١٤ و جامی جیھانی یانەکانی ٢٠١٤ بە دەست بهێنێت، وە تا ئیستا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لە یاری کردن.
لە ژیانی وەرزشی خۆیدا، توانیویەتی لەگەڵ بایر میونخ ئەم نازناوانە بە دەست بهینیت: خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ٢٠١٢–١٣ جامی سوپەری ئەوروپا بۆ ٢٠١٣، جامی جیھانی یانەکانی ٢٠١٣ بۆندسلیگا ٢٠٠٧–٠٨, ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤ سوپەری ئەڵمانیا، ٢٠١٠, ٢٠١٢ هەروەها لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید جامی جیھانی یانەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨ جامی سوپەری ئەوروپا بۆ ٢٠١٤، ٢٠١٧ جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠١٧ لالیگا لەوەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، ٢٠١٥–٢٠١٦، ٢٠١٦–٢٠١٧، ٢٠١٧–٢٠١٨.

___

بەریتانیا: حکومەت پلانی هەیە ،یەکەم کۆمەڵە کۆچبەر بۆ ڕواندا ڕەوانە بکات

nusar1

ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا بەشداری ڕێپێوانی یەکی ئایار دەکەن

nusar1

کۆریای باکوور لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک دوو جۆر موشەکی بالیستی لەسەرو خێرایی دەنگ تاقیکردۆتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW