KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد وێبنارێکی بۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، وێبنارێکی تایبەت سەبارەت بە پڕۆژەی خوێندنی ئەلیکترۆنی زمانی دایک، کە پڕۆژەی ناوەندەکە بوو، بۆ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی بەرنامەی Zoom سازدا.

کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ شەممە، بە کاتی ئەڵمانیا و، کاتژمێر 9:30 بە کاتی هەولێر، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، وێبنارێکی بۆ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی بەرنامەی Zoomەوە سازدا، کە تایبەت بوو بە پڕۆژەی ناوەندەکە، ئەویش خوێندنی زمانی دایکە بۆ منداڵانی تاراوگە لە رێی ئۆنلاینەوە، کە بڕیارە بە هەردوو شێوە زاری سۆرانی و بادینی، هاوکات فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی لاتینیش، کە بڕیارە بە ئۆنلاین و لە رێککەوتی 6ی ئازار دەست پێبکات، ئەنجام درا.

وێبنارەکە بە ئامادەبوونی کوردانی تاراوگە، نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند، سەرەتا وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، باسی پرۆژەی فێربوونی زمانی کوردی بە شێوەی ئۆنلاین کرد، هەروەها باسی پڕۆژەکانی بوار خوێندن و پەروەردە لە هەرێمی کوردستان کرد و، تیشکی خستە سەر بەرنامەی پلاتفۆرمی پەروەردەیی، کە پڕۆژەیەکی بە ئەلیکترۆنیکردنی هەموو بابەتەکانی ناوەندەکانی خوێندن بە شێوەی ڤیدیۆیی و وانە گوتنەوە، بە هەردوو شێوە زار پێشکەش کرد.

دواتر باسی لە مامۆستایانی خۆبەخشی پڕۆژەی فێربوونی زمانی کوردی کرد و، شێوازی وانە گوتنەوەکان و بە کارهێنانی وێنە و دەنگ و ڕەنگ، کە وا لە منداڵانی کوردی تاراوگە بکات زیاتر پەرۆشی وانەکان بن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنی دا، کە گرووپێکی واتسئاپ دابنرێت، تا بەرنامە و پڕۆژەی پەروەردەیی ڕاستەوخۆ بگات

___

تورکیا چەند کەسێکی ئیتڵاعاتی دەستگیرکردووە کە بە نیازبوون هاووڵاتییەکی ئێرانی بڕفێنن

KDC

بزانە لە ماوی دوو هەفتەدا چەند خێزانی شنگال ئاوارە بوونەتەوە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW