KDC

کۆبونەوەی کۆمیتەی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا

ڕۆژی یەک شەممە، رێککەوتی 20.02.2022 کۆمیتەی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا کۆبوونەوەی گشتی خۆی لەسەر پرسی یادکردنەوەی بۆنەکان و هەڵسەنگاندنی شێوازی یادکردنەوەکانان و چەند پرسێکی دیکە سازدا.

کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە مامۆستا ئاسۆ، ئایدن، سەیران، شۆڕش، سۆران، عەزیز، ئاممەر، کاردۆ، ئالان، ئاری و بژار، لە شاری بێرن بەڕێوەچوو، سەرەتا دوای وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، هەریەک لە بەشداربووانی کۆنگرەی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، باسی چۆنییەتی کۆنگرە و بۆچوونیان لەسەر ئاستی کۆنگرەکە خستەڕوو، دواتر شێوازی بەڕێوەبردنی ناوەند گفتوگۆی لەسەر کرا و راوبۆچوونەکان بە وردی هەڵسەنگێندران.

پاشان گفتوگۆ لە بارەی یادکردنەوەی بۆنەکان و هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی یادکردنەوەکان کران، تا ئەوەی پێویستبێت لە کۆبوونەوەی داهاتوو بڕیاری لەسەر بدرێت، لە کۆتاییدا بڕیار لەسەر لیژنەیەک بۆ کۆنفرانسی یادی ڕێککەوتنی لۆزان درا، لیژنەکە شێوازی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە هەڵبسەنگێنێت و لە کۆبوونەوەی داهاتوو، ڕاپۆرتی خۆیان هەبێت.

جێی باسە، کۆمەڵەی کەلتوری کوردی لە جنێف، بەشداری کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردی لە سویسرا کرد و، گفتوگۆ لەبارەی کارەکانیان و هەمەهەنگی و کاری هاوبەش و پێکەوەبوون لەگەڵ ناوەند کران .

ڕاگەیاندنی ناوەندی سویسرا

___

پرۆفایلی گۆنزالۆ هیگواین

nusar1

دوو کوردی ئورمیە سزای بەندکران دەدرێن

KDC

خانمە پەنابەرێکی کورد داوای هاوکاری لە حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوە مرۆیی و پەنابەرییەکان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW