KDC

سوید ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی شۆفێری لە هەزاران کەس سەندووەتەوە

ئامارەکانی ئاژانسی گواستنەوەی سویدی دەری دەخەن، کە ساڵی ڕابردوو لێسەندنەوەی مۆڵەتی شۆفێری رێژەیەکی زۆری تۆمارکردووە.

ئاژانسەکە ڕوونی کردەوە، کە خێرایی لە ڕادەبەدەر، سیگناڵی سوور و لێخوڕین لەژێر کاریگەری کحولدا، زۆرترین هۆکاری لێسەندنەوەی مۆڵەتەکان بوون، بە گوێرەی ئاماری ئاژانسی گواستنەوە، ساڵی ڕابردوو 41 هەزار و 698 کەس مۆڵەتی شۆفێرییان لێسەندراوەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکە، زۆربەی ئەوانی مۆڵەتەکانیان لێسەندراوەتەوە، توێژی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ بوون، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی، ئەو گرووپی تەمەنە، تەنیا لەسەدا حەوتی سەرجەمی خاوەن مۆڵەتەکانی شۆفێران لە سوید دێن.

___

ئۆکرانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانیشتن و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیا دوپاتکردەوە

nusar1

لە یادی 43یەمین ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC

ژمارەی ئاوارە ئۆکرانییەکان نزیکەی پێنج ملیۆن دەبن، ڕوسیاش لە بارەی پلانێکی کیێڤ ڕۆژئاوا ئاگاداردەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW