KDC

کۆبونەوەی لوتکەیی نێوان بایدن وپۆتین لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا دەکرێت؟


لەسەر پێشنیاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆشکی سپی ڕازبوو بە کۆبوونەوەی لوتکەیی لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لەهەفتەی داهاتوو گەر ڕوسیا ئۆکرانیا داگیرنەکات ،هەروەها ئەمەریکا هەرەشەی سەپاندنی سزایی زۆر توندی لە روسیا کرد ئەگەر لە جیاتی ڕێگایی دیپلۆماسی جەنگی هەڵبژارد
جین ساکین وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند :ئەمەریکا پابەندە بە بەڵێنی خۆی ،کە ڕێگای دیبلۆماسی باشترین چارەسەرە ،لەو ڕوانگەیەوە ڕازیبوو بە کۆبوونەوەی لوتکەیی نێوان بایدن و پۆتین کە بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری جنێف وڵاتی سویسرا بەڕێوەبچێت
هەروەها ڕایگەیاند :لەکاتی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئەوا ئەمەریکا سزای خێراو توند بۆسەر ڕوسیا دەگرێتەبەر ،بەڵام بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکان و بژاردەی دیبلۆماسی باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان

بەڵام دیمیتری پێسکۆف وتەبێژی کرێملن ڕایگەیاند کە ئێمە تا ئێستا پلانمان نیە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی لوتکەی نێوان ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، کە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنساوە پێشنیار کراوە
ئەمە پێسکۆف جەختیکردەوە کە کۆبوونەوەی لوتکەیی لەم کاتەدا بە گونجاو نازانین ،ئەوەی لەسەر هاوڕاین بۆ درێژەدان بەڕێگای دیپلۆماسی لە ئاستی وەزیرەکاندایە نەک زیاتر

ئەمەوئەمەریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا جەخت لەسەر ئامادەکاریەکان و هێرش ڕوسیا بەم نزیکانە بۆ سەر ئۆکرانیا دەکەن
بەڵام ئۆکراینا رەتیدەکاتەوە ڕایگەیاند کە قسەکردن لەسەر ئەگەر هێرش ڕووسیا نەشیاوە ،لەبەرئەوەی هێزی هێرشبەر لەسەر سنورەکان تا ئێستا پێکنەهاتووە.
ئەلێکسی ڕێژنیکۆف وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند : هێرشی ڕوسیا ئەمڕۆ یان سبەی نابێت چونکە هێزی هێرشبەرە ڕووسییەکان هێشتا لە نزیک سنوورەکە پێکنەهاتوون.

لەمبارەوە ڕووسیا هەمیشە ڕەتی کردەوە کە پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت.
هەروەها لەبەیاننامەیەک دا وڵاتی بیلاڕووس ڕایگەیاند ،ئاڵۆزی ناوچەکانی ڕووبەرووبوونەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا یەکێکە لە هۆکارەکانی درێژکردنەوەی مانۆرە سەربازییەکان کە بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی بێت .

سۆران حەسەن

___

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە ڕووداوی کرێکارە پاککەرەوەکەی ماڵی سەرۆکوەزیران دەستی پێکرد

KDC

ڕوسیا پێداویستییەکانی گازی بۆ پۆلۆنیاو بولگاریا هەڵپەسارد

nusar1

شفا بارزانی: پێویستە پشتیوانی بۆ دۆزی ڕەوای کورد و لۆبیەکی بەهێز و کاریگەر بنیادبنێین

nusar1
KDC

FREE
VIEW