KDC

پۆلیسی ئیتالیا پیاوێکی میسری بە تۆمەتی قاچاخچێتی و هۆکاری مردنی 7کۆچەبەر دەستگیر دەکات

دەستەڵاتدارانی ئیتاڵی دەستگیرکردنی زیاتر لە 280 کەسی گومانلێکراویان ڕاگەیاندووە، کە دەستیان هەبێ لە مردنی 7 کۆچبەر، نووسینگەی داواکاری گشتی دەڵێت: ئەمە یەکەم جار نییە کە قاچاخچییە مرۆییەکانی لیبیا کۆچبەران بە تونسی، یا میسرییان سپاردوون بۆ پەڕینەوەیان و گەیشتنی کۆچبەران بە سیسیلی.

دوای گەشتێکی کۆچبەران، کە حەوت کۆچبەری تێدا گیانیان لە دەستدا، پۆلیسی ئیتاڵی پیاوێکی میسری بە گومان قاچاخچێتی پەڕینەوەی کۆچبەران لە لیبیاوە بەرە و کەناری ئیتاڵی دەستگیر کردووە.

لە 25ی کانوونی دووەم، پاسەوانانی کەناراوەکانی ئیتالیا، بەلەمێکی هەڵگری 287 کەسی دۆزیەوە، کە زۆربەیان خەڵکی بەنگلادش و میسر و مالی و سودان بوون و، تەرمی سێ کەسیشی دۆزیەوە کە دوای ئەوەی پلەی گەرمی جەستەیان بەرز ببووەوە، گیانیان لەدەستدابوو، دەستەڵاتداران کۆچبەرانیان رزگار کردوو و، گواستنییەوە بۆ بەندەرێکی سیسیلی، بەڵام چوار کەسی دیکەش بەهەمان هۆکار گیانیان لە دەستدا.

پۆلیسی شاری سیسیلی، ڕایگەیاند، کە ئەو ئازارانەی کە لەسەر کەشتییە 16 مەترییە قەرەباڵغەکە بووە، کۆتایی بە ژیانی حەوت بەنگلادیشی هێناوە، ئەوەش بە هۆی باری نامرۆڤانەی قاچاخچییەکانەوە.

گومان لێکراوەکە ڕووبەڕووی تۆمەتی کوشتن و قاچاخچێتییەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

پۆلیس ئەوەشی روونکردووەتەوە، کەسە میسرییەکە تەمەنی 38 ساڵە و، لەلایەن شایەتحاڵە زیندووەکانەوە ئاشکرا کراوە کە قاچاخچی ئەو گەشتە بووە، هاوکات پێشتریش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، لە ساڵی 2011دا سزادراوە.

ئیتالیا یەکێکە لە خاڵە سەرەکییەکانی چوونە نێو ئەوروپا بۆ کۆچبەرانی باکووری ئەفەریقا، بە تایبەتی لە تونس و لیبیاوە، کە ژمارەی دەرچوونەکان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، مردنی 655 کۆچبەر و لە دەستدانی 897 کۆچبەری تۆمارکردووە، کە هەوڵیان داوە بگەن بە ئیتالیا.

___

پەرلەمانی ھۆڵەندا جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکانی بەفەرمی ناساند

KDC

کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندێکی شۆڕشگێڕەوە پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

nusar1

لە ئاکامی هێرشێکی دوو موسڵمان بۆ سەر سەربازانی ئیسرائیل کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و یەكێ لە هێرشبەرەکانیش کوژراوە

KDC
KDC

FREE
VIEW