KDC

ناتۆ داوالە ڕووسیا دەکات دەستبەجێ سەربازەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە

سکرتێری گشتی ناتۆ، جێنس ستۆلتێنبێرگ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدانەی هێرشی بێباکانە و بێ پاساوی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکرانیا کرد و. داوایکرد کە دەستبەجێ لە ئۆکرانیا بکشێتەوە و، گوتی جووڵەی سەربازی لەلایەن هاوپەیمانانەوە بە مەبەستی بەرگری لە هاوپەیمانەکانی هەیە.

ستۆلتێنبێرگ ئەوەشی گوت، ئەرکی ناتۆ پاراستن و بەرگریکردنە لە هاوپەیمانان، ئەگەر هێرشێک لە دژی یەکێکیان بکرێت، ئەوا بە هێرش بۆ سەر هەمووان دادەنرێت، ئەنجومەنی ناتۆ بڕیاری داوە، کە پلانی بەرگرییان بۆ بەرگریکردن لە هاوپەیمانان جێبەجێ بکات و، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات توانا و هێز بڵاوبکەنەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە هێزی وەڵامدانەوەی ناتۆ و، زیاتر لە 100 فڕۆکەیان لە ئامادەباشی دایە و، زیاتر لە 120 کەشتیش لە دەریا، لە باکوورەوە بۆ نێوەڕاست، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پابەندبوونی بەرگرییان توندە، ئەوان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی هەر کارێکی پێویست بۆ پاراستنی ناتۆ لە هەر دەستدرێژییەک.

___

جەنگی ئۆکرانیا: لایەنە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری لە ئاستی بەرزبوونەوەی برسێتی لە جیهاندادەدەن

nusar1

هونەری شێوەکاری کوردی یان شێوەکارانی کورد

KDC

ئەمەریکا تا ساڵی ٢٠٢٢دەبێتە گەورەترین هەناردەکردنی غازی سروشتی

nusar1
KDC

FREE
VIEW