جەنگی ئۆکرانیا ڕووسیا :کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران هۆشداری لەلێشاوی ئاوارەبوونی هاوڵاتیان دەدات
کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەکگرووەکان هۆشداری لە تێک چوونی خێرایی بارودۆخی هاوڵاتیان لە ئۆکرانیادا ،کەلە پێناو ناوچەیەکی ئارام ،هاوڵاتیان وڵات جێدەهێڵن بەرەو سنورەکان دەرۆن
فیلبۆ گراندی سەرۆکی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان لەدەرئەنجامە مرۆییەکان شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا هۆشداری دا ،کە هاوڵاتیان لە ماڵو حاڵی خۆیان جێدەهڵن بەرەو سنورەکان دەرۆن ،کەس لە شەڕدا براوەنیە ،ژیانی چەندین کەس بەرەو هەڵدێر دەبات
ئەمەو سەرۆکی کۆمسیۆنی ناوبراو داوای لە وڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیا کرد ،کە سنورەکان با واڵابێت لە بەر لێشاوی ئاوارەبوونی هەوڵاتیان
کۆمسیۆن ئەو ئاماداکاریانە دەکات و ، ئەوەی پێویستە بۆ ئاوارەکان جێبەجێی دەکات
لەلایەکی ترەوە پیتەر مۆرەر سەرۆکی لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی داوای لە چەکدارن کرد ،ڕێزلە یاساکانی نێونەتەوەیە جیهانیەکان سەبارەت بە جەنگ بگرن و مافی هاوڵاتیان بپارێزن
لەمبارەوە پێشبینی لێشاوی ئاوارەیی هاوڵاتیان بەرەو ناوەندی ئەوروپا دەکرێت و ،قەیرانێکی تر بەدوای خۆیادابێنێت و لەتوانای کۆمسیۆنی پەنابەران دەربچێت
جێی باسە کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان لەئەم ساڵدا بانگەوازی هاوکاری بەپەلەی بۆ قەیرانی کۆچبەران و ئاوارەکانی سوریا و ئەفخانستان و یەمەن و ئەو وشکەساڵییەی کە هەندێک ناوچەی کیشوەری ئەفریقای گرتۆتەوە کردووە
سۆران حەسەن