KDC

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماری شەڕو پێکدادانەکانی بڵاوکردەوە


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئۆپەراسیۆنی هێرشەکەی ڕۆژی پێنج شەممە بڵاوکردەوە و،ڕایگەیاند کەئەرکەکان بە تەواوی جێبەێکراون
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتەوە لەئۆکرانیا 118 بنکەی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیایان تێکداوە و دەیان پارچە ئامێرو کەرەستەی سەربازیشیان تێکشکاندووە

نزیکەی 83ئامانجیان پێکاوە کە بریتین بنکەو ژێرخانی سەربازیەکانی ئۆکرانیایە
لەمبارەوە ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی ناوبراو ڕایگەیاند ،ئەو ئامانجەی کە تائێستا پێکراون بریتین لە :11بنکەی فرۆکەوانی ئاسمانی و سێ فەرماندەیی بنکەی دەریاوانی و 18بنکەی تایبەت بە موشەکی ئێس 300

هەروەها کۆناشینکۆف ئاماژەی کرد ، کە دوو فرۆکەی جۆری سی 24وسی27 خستۆتەخوارەوە هەلیکۆپتەرێکی جەنگی و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی لە جۆری بێرکەدار تی بی 2-ی تورکی خستۆتەخوارەوە

لەبارەی پێشرەویەکانی سوپای روسیاو هێزەکانی تر ئاماژەی بە هێزەکانی کۆماری گەلی دۆنتیسک و لۆهانساکی کرد ،کە توانیویانە بەقوڵایی 6بۆ 8کیلۆمەتر لە دەوربەری شارۆچکەی ڤۆڵنۆڤاخا بەرەو پێش بڕۆن ،توانیویانە بەرگری هێڵی پێشەوە کۆنترۆڵ بکەن ئەویش بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی وبۆردومانی هێزەکانی ڕووسیا
هێزەکان تەواوی بواری ئاسمانی وسستەمی ڕادار بۆ دورگەی گریم کۆنترۆڵکراوە

هەموو ئەرکەکان کە بەهێزە چەکدارەکان سپێدرابوو لە ڕۆژی یەکەم بەسەرکەوتووی جێبەجێکراون ،هێزەکان بەرە شاری خارسان پێشرەویانکردووە و بواری دەریایی دورگەیی کرم بەتەواوی گەڕێنراوەتەوە

هەواڵەکان باس لە شەڕێکی قورس لە دەروبەری شاری کییڤی پایتەخت و بۆردمانێکی زۆر ترسناکی ناو شار دەکرێت و سەرۆکی ئۆکرانیا داوای ئاگربەست و گفتگۆ لە گەڵ ڕووسیادا دەکات

سۆران حەسەن

___

بەرپرسی ناوەندی بەرلین پێشوازی لە سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان دەکات

nusar1

نۆرۆڤایرۆس ئەگەر ئەم نیشانانەت هەیە لەماڵەوە بمێنەرەوە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادکردنەوەی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستانی کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW