KDC

ڕووسیا ئامادەیە شاندێکی دانوستان بۆ مینسک بنێرێت،یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵە سزاییەکی توندی بەسەر ڕووسیادا سەپاند

دوای پەیەوەندییەکی تەلەفۆنی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، له‌گه‌ڵ سەرۆکی چین، شی جین بینگ ، رووسیا ئاماده‌یه‌ دانووستان له‌ ئاستی باڵادا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بكات.

ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا ڕازیبوو بە گفتگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بکات و بۆئەو مەبەستە شاندێکی باڵا ڕەوانەی مینسک دەکات
دیمتری بیسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کرێملن ڕایگەیاند ،کە سەرۆکی ڕوسیا ئامادەیە شاندێک بە مەبەستی گفتگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بۆ مینسک بنێرێت
شاندی ڕووسیا لە وەزارەتی بەرگری و دەرەوە و سەرۆکایەتی کرملێن پێکدێت
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت ،کە فلادمیر زلنسیکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتەیەکدا دوای گفتگۆی لەگەڵ ڕووسیا کردبوو
وتەبێژی کرملێن دوپاتی کردەوە کە مۆسکۆ ڕاستەخۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات و ئامانج پاراستنی هەردوو کۆماری دۆنتیسک و لۆهانساک وچەک دانانی سوپای ئۆکرانیا و هەڵوەشاندنەوەی حکومەت بەشێکە لە گێرانەوەی ئۆکرانیا بۆ بێلایەنی دەستنیشان دەکات و لەئێستادا زلینسکی ئەوەی داوا کردووە
ئەمەو دیمسترۆف ڕایگەیاند ،ئەلکسەندەر لۆکاسینکۆ سەرۆکی بیلاروس ئامادەی دەربڕیوە لە مینسک پێشوازی لە هەردوو شاند ڕووسی و ئۆکرانی بکات ،لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین ،سەرۆکی بیلاڕوس ئامادەی نیشانداوە بۆ زەمینەسازی گفتگۆکان ،گەرەنتی سەلامەتی و ئاسایشی گفتگۆکان بکات

لە لایەنی مەیدانیشەوە، پێشڕەوی سوپای رووسیا بەرەو ناوەندی کیێڤ بەردەوامە. سوپای رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان بە پەڕەشووت دابەزیون و بنکەی ئاسمانییان لە نزیک کیێڤ کۆنتڕۆڵکردووە. 
  وەزارەتی بەرگریی رووسیاش، باس لەوە دەکات ئەوان لە گەمارۆدانی کیێڤ سەرکەوتوو بوون

لەلایەکی ترەوە یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵ سزاییەکی توندی بەسەر ڕوسیادا سەپاند
سزاکانیش بریتین لەسزای دارایی، کە رووسیا لە چوونە نێو بازاڕە گرنگەکان بێبەش دەکات مامەڵە بانکییەکانی رووسیا و گەورە کۆمپانیاکانی حکومەت لەنێویشیاندا کەرتی سەربازیی دەگرێتەوە.
لەهەمانکاتدا سزاکان سنوردارکردنی هەڵگری پاسپۆرتە دیبلۆماسیەکان ڕووسیا ،هەروەها ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ،زیاتر له‌ 300 په‌رله‌مانتاری رووسی، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومه‌ت، سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دەگرێتەوە

سۆران حەسەن

___

یۆنان: زیاتر لە 100کۆچبەر ڕزگارکراون و 4کۆچبەریش بێسەرو شوێنن

nusar1

سوید: بە سەرپەرشتی شفا بارزانی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

nusar1

كەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری میسیساگا دامەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW