KDC

لەشەقامەکانی کییڤ شەڕە ،نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەروسیاکرد شەڕ ڕاگرێت

ئاژانسی دەنگوباسی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، کە شەڕ و پێکدادان گەیشتۆتە شەقامەکانی پایتەخت و، هێزەکانی بەرگری حکوومەتی ئۆکرانی لە شەڕێکی سەختادان بۆ بەرگری لە
کییڤی پایتەخت و، داوای لە هاووڵاتیان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

دوێنێ ئێوارەیەکی درەنگ، سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکدا بۆ گەلەکەی، ڕایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە کۆتایی بە خوێن ڕشتن بهێنن، سوپاسی هاونیشتیمانیانیشی کرد بۆ وەڵامدانەوەی پەیامی ڕۆژێکی سەخت، کە پەیامی پێشتری زیلینسکی بوو بە ناوی ڕۆژێکی سەخت، کە داوای لە هاونیشتیمانیان کرد چەک دژ بە داگیرکاری ڕووسیا هەڵگرن.

لە درێژەی وتارەکەی گوتی، ناتوانن کییڤ لە دەست بدەن، ئامانجیان بەرگریی و کۆتاییهێنانە بەو خوێن ڕشتنە.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ ئێوارەش فلادمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە گرتە ڤیدیۆیەک، کە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و کاربەدەستانی حکوومەت لە کییڤی پایتەخت ڕایگەیاند: لە کییڤ ماوەتەوە و ڕاینەکردووە، داوای لە هێزەکانی بەرگری و هاووڵاتیان کرد، بەرگری بۆ ئازادی ئۆکرانیا بکەن.

لەلایەکی دیکەوە سکتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە رووسیا کرد شەڕ ڕاگرێت و بگەڕێتەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، لە پاش کۆبوونەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوایکرد دەرفەتێکی دیکە بە ئاشتی بدەن.

سایتی بی بی سی بڵاوکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش، ڕووسیا ڕەشنووسی کۆمەڵە بڕیارێکی ڤیتۆ کرد، کە داگیرکردنی ئۆکرانیای شەرمەزار دەکرد.

گۆتێرێز لە تویتکدا ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو کۆتاییهێنان بەو شەڕەی درووست بووە، نا ئومێد نابن و کات ماوە و پێویستە دەرفەتێکی دیکە بە ئاشتی بدەن.

سۆران حەسەن

___

 بۆچوونی Îbrahîm Guçlu لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

جنێف:- نەتەوەیەکگرتووەکان کۆنفراسێکی هاریکاری بۆ ئەفغانستان ڕێکدەخات

KDC

فەرماندەییەکی یەکەی تانکی سوپای ڕوسیا لە ئۆکرانیا کوژراوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW