KDC

خۆپیشاندان دژی داگیرکاری ڕووسیا بەردەوامە و وڵاتانی ئەوروپا پشتگیری بۆ گەلی ئۆکرانیا دوپاتدەکەنەوە

لە زۆربەی شارەکانی جیهان، ڕەوەندی ئۆکرانی و هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە، دژی داگیرکاری ڕووسیا هاتنە سەر شەقامەکان و، لە بەردەم باڵیۆزی ڕووسیا کۆبوونەوە.

لە سویسرا و شارەکانی بێرنی پایتەخت و زیورخ، ڕەوەندی ئۆکرانی و هاووڵاتیانی سویسرا، دژی داگیرکاری رووسیا و بۆ پشتگیری گەلی ئۆکرانیا لە شەقامەکان کۆبوونەوە، هەروەها لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا و بەرلین و، چەند شارێکی دیکە، داگیرکاری ڕووسیان شەرمەزار کرد.

ئێوارەی دوێنی، هاووڵاتیانی جۆرجیا و وارشۆ، هاتنە سەر شەقامەکان و پشتگیری گەلی ئۆکرانیایان کرد و، دژی داگیرکاری ڕووسیا هاتنە دەنگ و ئیدانەیان کرد.

لە زۆربەی وڵاتان بە گڵۆپ شوێنەکانی گەشتیاری و تاوەرەکانیان بە ئاڵای ئۆکرانیا گەشاندەوە، ئەوەش وەک پشتگیری بۆ گەلی ئۆکرانیا، لەوانە تاوەری ئیڤڵ لە پاریس، ڕۆمای پایتەخی ئیتالیا و دیواری بەرلین، تەلارە گەورەکانی برۆکسل، وارشۆ، جۆرجیا بە ڕەنگی ئاڵای ئۆکرانیا دەدرەوشانەوە.

هەروەها زۆربەی وڵاتان خزمەتگوزرییەکانی پەیوەندییان بۆ ئۆکرانیا بێ بەرانبەر ڕاگەیاندووە، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ڕووسیا کێشەی تێکەوتووە، خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر نابێت،
لەمبارەوە مۆسکۆ ڕایگەیاند، لە ڕۆژی هەینییەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ڕووسیا، بە کارهێنەرانی سنووردارکردووە و، سانسۆری میدیایی بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی لە مۆسکۆ درووست بووە، کە بە گوێرەی ڕاگەیاندنی مۆسکۆ، دژ بە مافی هاووڵاتیان و ئازادی بە کارهێنەرانییەتی.

سایتی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کە ڕۆسکۆم نادزور، رێکخەری پەیوەندییە تەلەڤزیۆنییەکانی ڕووسیا، ڕایگەیاند: بە گوێرەی بڕیاری داواکاری گشتی فەیسبووک، ڕێوشوێن بۆ سنووردارکردنی بە کارهێنەرانی فەیسبووک دیارکردووە، کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیای گرتۆتەوە و، سانسۆری بڵاوکردنەوەکان دەکەن و، بەشێکیش لە مەڵپەڕەکان داخراون.

هەروەها پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تویتەریش هەمان سانسۆری بە کارهێنەرانی لە کاربەدەست و ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندکارانی ڕووسیا ئەجام داوە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتی شەڕ و داگیرکاری ڕووسیا و، پشتگیری بۆ گەلی ئۆکرانیا دەگەیەنیت.

سۆران حەسەن

___

سوید: سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی چلەی ماتەمینی حفزوڵا نێروەیی کرد

nusar1

نەتەوەیەکگرتووەکان :نرخی خۆراک لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە

nusar1

ئەڵمانیا :پەنابەرە سورییەکان بۆ سەنتەری دوورە شارەکان دەگوازێتەوە و ئۆکرانییەکانی تێدانیشتەجێ دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW