KDC

پرۆفایلی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ


 
بەشی یەکەم:
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس ریدوووم، لە گەڕەکی سان ئەنتۆنیۆی شاری فونچالی سەر بە پارێزگای مادەیرا لە دایک بووە. ھەروەھا دوو خوشکیشی ھەیە بە ناوەکانی (ڕۆیار و لییانا)، ئەو بچووکترین منداڵ نێو خێزانەکەی بووە.
 
ڕۆناڵدۆ لەسەر ناوی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆنالد ڕیگن، کە باوکی ڕۆناڵدۆ زۆر پێی سەرسام بوو ناو نراوە. لە تەمەنی منداڵیدا، جارێکیان سەری مامۆستاکەی بە کورسی شکاندووە، چونکە مامۆستاکە گاڵتەی بە ڕەگەزی ڕۆناڵدۆ کردبوو، کە خەڵکی شاری مادێریانە و ناوچەیەکی ھەژارنشینە.
 
باوکی ڕۆناڵدۆ، خۆزێ دینیس، بەھۆی ئالوودەبوون بە زۆر خواردنەوەی مەی، تووشی نەخۆشی جگەر ھات و کۆچی دوایی کرد، ئەوکات ڕۆناڵدۆ تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە.
 
لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕۆناڵدۆ پەڕتوکی ژیاننامەی خۆی بە ناوی ساتەکان بڵاوکردەوە، لەگەڵ یەکێ لە خوشکەکانی دوکانێکی بۆشاکیان بە ناوی  CR7 کردەوە، کە ئێستا ئەو دوکانە دوو لقی ھەیە و، ھەردووکیان لە شارەکانی لیشبۆنە و مێدیرای پورتوگالن، جوانترین خانمە ئەکتەر لای ڕۆناڵدۆ، ئەنجلینا جوولییە، ھەمیشە ئارەزووی لە کارەکانی ئەو ھونەرمەندەیە، ڕۆناڵدۆ زۆر ئارەزووی لە کڕینی ئوتۆمبێل دەکات، تا ئێستا چەندەھا ئوتۆمبێلی تایبەت و گرانبەھای کڕیوە، لەوانە فیراری و ئۆودی و هی دیکە.
 
جگە لە پورتوگالی، زمانەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت، ڕۆناڵدۆ لە تەمەنی ٨ ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی ئەندۆرینھاوە کردووە، کە باوکی لەو یانەیە وەک باخەوان کاری دەکرد، لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە یانەی لۆکاڵی ناسیۆناڵ کردووە و، نازناوی خولەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست ھێنا.
 
یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چانسی تاقیکردنەوەی بە رۆناڵدۆ دا، دوای ئەو سێ ڕۆژە ڕاستەوخۆ لە ئەکادیمیای سپۆرتینگ وەرگیرا، ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی مێژووی ئەکادیمیاکە، کە یاری بۆ سپۆرتینگی خوار ١٦ ساڵ و خوار ١٧ ساڵ و، تیپی دووەمی سپۆرتینگ و تیمی یەکەمیش ئەنجام بدات.
 
کاتێک تەمەنی ١٥ ساڵ بوو، ڕۆناڵدۆ تووشی نەخۆشی دڵەڕاوکێ ھاتبوو، کە دوور نەبوو بەو ھۆیەوە بە یەکجاری لە یاریکردن دوورکەوتایەتەوە، دوای ئەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا بە لێزەر. دوای ٣ ڕۆژ لە نەشتەرگەرییەکە ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە مەشقەکان. لە یەکەم یاری خۆیدا لەگەڵ تیپی یەکەمی سپۆرتینگ، دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، لەو یارییەی سپۆرتینگ ٣–٠ لە مۆریێرێنسی بردەوە.
 
ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاری پرتوگالی لە مێژووی مانچێستەر یونایتد، کاتێک بەرانبەر بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ ئینگلتەرا.
 
ڕۆناڵدۆ سەرەتا داوای درێسی ژمارە ٢٨ی کرد، ھەمان ئەو ژمارەیەی کە لە سپۆرتینگ دەیپۆشی، ئەمەش بۆ ئەوەی فشاری زیاتر نەخاتە سەرخۆی لەگەڵ مانچێستەر، چونکە ئەو ژمارەیە پێشتر ئەفسانە مێژوویییەکانی وەک جۆرج بێست و برایان ڕۆبسۆن و، ئێریک کانتۆنا و دەیڤد بێکھام پۆشیبوویان.
 
ڕۆناڵدۆ لەوبارەیەوە دەڵێت: “کاتێک چوومە مانچێستەر، فێرگسۆن، لێی پرسیم چ ژمارەیەکت دەوێت؟ وتم ٢٨، بەڵام ئەو وتی نەخێر، تۆ ژمارە ٧ دەپۆشیت، لەو کاتەوە ناچارکرام کە ھەموو ھەوڵێکم بخەمەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو ژمارەیە بە بەرزی ڕابگرم و، ئەو شانازییە نەشێوێنم کە پیم بەخشرابوو”.
 
ڕۆناڵدۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ مانچێستەر، لە یاری بۆڵتۆن بوو، کاتێک لە خولەکی ٦٠ بەشداریکرد و، مانچستەر یارییەکەی ٤–٠ بردەوە.] یەکەم گۆڵی خۆشی بەرانبەر بە پۆرتسمۆث تۆمارکرد لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ لە ڕێگای لێدانی ڕاستەوخۆ.
 
لە ٢٩ی ئابی ٢٠٠٥ گۆڵی ژمارە ١٠٠٠ی یانەی مانچێستەری تۆمارکرد، لەو یارییەی مانچیستەر ٤–١ دۆڕا بە میدڵزبرۆو.
 
دوای تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ لەلایەن خەڵاتی تایبەتی (فیفپرۆ)ی وەک باشترین یاریزانی لاوی ساڵی ٢٠٠٥ پێبەخشرا.
 
لە وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ ڕۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار زیاد لە ٢٠ گۆڵی تۆمارکرد و، یەکەم نازناوی خولی ئینگلیزی لەگەڵ مانچێستەر بەرزکردەوە.
 
لە ھەردوو مانگی ١١ و ١٢ی ٢٠٠٦ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگی پێبەخشرا.
 
دوابەدوای پڕوپاگەندەکان، کە باس لە گواستنەوەی دەکرا بۆ ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕۆناڵدۆ بۆ پێنج ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر بەرانبەر بە مووچەیەکی ١٢٠ ھەزار پاوەندی لە یەک ھەفتەدا نوێکردەوە، کە بە ھەر پێنج ساڵەکە دەیکردە ٣١ ملیۆن پاوەند، بەوەش بووە خاوەن زۆرترین مووچە لە مێژووی یانەکەدا.
 
ڕۆناڵدۆ ھەر لەو ساڵەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکان و، باشترین یاریزانی لاوی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی پێبەخشرا، کە بووە دووەم یاریزان لە یەک ساڵدا ھەردوو خەڵاتەکەی پێببەخشرێت، ئەوەش لە دوای ئاندی گرەی، کە لە ساڵی ١٩٧٧ بەدەستی ھێنابوو.
 
دوای ئەو دوو خەڵاتە، ڕۆناڵدۆ خەڵاتی ھاندەرانی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانیشی وەرگرت و، بووە یەکەم یاریزان کە ھەر سێ خەڵاتەکەی فیدراسیۆنەکە وەربگرێت.
 
ڕۆناڵدۆ وەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ ی بە کارتێکی سوور دەست پێکرد، کاتێ لیدانێکی سەری ئاڕاستەی ڕیچارد ھیوزی یاریزانی یانەی پۆرتسمۆز کرد و، ڕۆناڵدۆ سێ یاری سڕکرا، دوای ئەوە ڕۆناڵدۆ وتی لەو ڕووداوەوە فێرە ئەزموونێکی باش بووە و، جارێکی دیکە ڕێگە نادات یاریزانی یانەی بەرانبەر ھەڵی بخەڵەتێنن و بە دەرکردنی بدەن.
 
 
ڕۆناڵدۆ پلەی دووەمی تۆپی ئاڵتوونی لە ساڵی ٢٠٠٧ بە دەستهێنا، کاتێ ڕیکاردۆ کاکا تۆپەکەی بەرز کردەوە، ھەروەھا پلەی سێھەمی باشترین یاریزانی فیفای پیبەخشرا لە دوای کاکا و میسی.
 
کریس یەکەم ھاتریکی خۆی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٨ تۆمارکرد، کاتێک مانچستەر ٦–٠ نیوکاسڵی بردەوە و، پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتەدەست. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٠٨ بۆ یەکەمجار ڕۆناڵدۆ شارەی کاپتنی وەرگرت لە یاری بەرانبەر بۆڵتۆن، کە مانچستەر ٢–٠ یارییەکەی بردەوە و ھەردوو گۆڵەکەش ڕۆناڵدۆ تۆماری کرد، بەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٣ گۆڵ و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یانەکە، کە ئەو ژمارەیە لە یەک وەرزەدا تۆمار بکات و، ڕیکۆردی جۆرج بێستی شکاند کە ٣٢ گۆڵ بوو، بەوەش وازی نەھێنا و کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٥ گۆڵ لە ٣٧ یاری نێوخۆیی ئینگلتەرا و، خەڵاتی قاچی زێڕینی ئەو ساڵەی پیبەخشرا.
 
لە ٥/٢١ یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدرا لە نێوان مانچستەر یونایتد و چێلسی، ڕۆناڵدۆ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام چێلسی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە ١–١ بەکۆتاھات. لە کاتی لێدانە سزا یەکلاکەرەوەکاندا ڕۆناڵدۆ گۆڵی تۆمارنەکرد و چێلسی یەک ھەنگاو دووربوو لە بە دەستھێنانی نازناوەکە، بەڵام جۆن تێریش، تۆپەکەی فڕیدایە دەرەوەی یاریگا و مانچستەر، نازناوەکەی بەرزکردەوە.
 
لە ھاوینی ٢٠٠٨ سکای سپۆرت ئاشکرایکرد، ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ڕووبکاتە ڕیاڵ مەدرید، ئەگەر یانەکە ھەمان ئەو بڕە پارەیەی پێشکەش بکەن، کە بەڵێنیان دابوو، پاشان مانچستەر یونایتد سکاڵای لەسەر ڕیاڵ تۆمارکرد، بە تۆمەتی گفتوگۆی نھێنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ، بەڵام فیفا ڕەتیکردەوە ھیچ کاردانەوەیەکی دژی ڕیاڵ هەبێت.
 
لە ٧/٧ نەشتەرگەرییەکی لەسەر ئاستی پاژنەی پێ بۆ ئەنجامدرا و تاوەکو مانگی ٩ لە یاریگاکان دابڕا، بەڵام لە یاری جامی خولی ئینگلیزیدا بەرانبەر بە میدڵزبرۆو، دوو گۆڵی تۆمارکرد و گەڕایەوە سەر سکەی گۆڵ تۆمارکردن.
 
لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ ڕۆناڵدۆ لە یاری بەرانبەر بە ستۆک ستی، گۆڵی ژمارە ١٠٠ و ١٠١ی خۆی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد، لەو یارییەی مانچستەر ٥–٠ یارییەکەی بردەوە. کە بەوە توانی گۆڵ لە ھەر ١٩ یانەکەی خولی ئینگلیزی تۆماربکات.
 
لە ١٢/٢ ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی مانچستەر، کە خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی پێببەخشرێت، لەوەتەی ساڵی ١٩٦٨ کاتێک جۆرج بێست ئەو نازناوەی پێدرابوو.
 
ڕۆناڵدۆ ٤٤٦ خاڵی کۆکردەوە بە جیاوازی ١٦٥ خاڵ لەگەڵ لیۆنێل مێسی خاوەن پلەی دووەم، پاشانیش خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفای پێبەخشرا و، بووە دووەم پورتوگالی لە دوای لویس فیگۆ وەک باشترین یاریزان ھەلبژێردرێت.

لە میانەی ئەو ساڵەدا و لە خولی پاڵەوانەکان، ڕۆناڵدۆ لە دووری ٤٠ یاردە گۆڵی لە یانەی پۆرتۆ تۆمارکرد و، ئەو گۆڵەش وەکو جوانترین گۆڵی ساڵ دەستنیشانکرا، ھەرچەندە لەو وەرزەدا ٤ یاری لە وەرزی ڕابردوو زیاتر ئەنجامدابوو، بەڵام ڕێژەی گۆڵەکانی دابەزی و ٢٦ گۆڵی تۆمارکرد.
 
لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ مانچێستەر یونایتد گرێبەستێکی ڕیاڵ مەدریدی بە بڕی ٨٠ ملیۆن پاوەند بۆ فرۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەسەند کرد، کە بەوە بووە گرانترین یاریزان

لە مێژووی تۆپی پێ دا. تا ئێستا

___

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا

nusar1

مۆسکۆ دوا وادەی نوێ بۆ سەربازانی ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل دادەنێت

nusar1

بەرپرسێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW