KDC

خوێندکارێکی کوردی دانیشتووی ئۆکرانیا بریندار بووە

خوێندکارێکی کوردی دانیشتووی ئۆکرانیا بریندار بووە

ماڵپەيڕی کۆچبەرنیوز، چەند کەسێکی بیانی دانیشتووی ئۆکرانیای دواندووە، کە هەوڵیان داوە خۆیان بە دوور بگرن لەو شارانەی لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەکرێنە ئامانج، هاوکات کوردێکیشی دواندووە، کە رۆژی پێنج شەممە بریندار بووە و تەمەنی ١٧ ساڵە.

ڕووسیا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 24ی شوبات، هێرشێکی سەربازی لە دژی ئۆکرانیا دەستپێکرد، موشەکەکانی ئاڕاستەی شارەکانی خارکیڤ، ماریۆپۆل، ئۆدیسا و کیێڤ کرد و، لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە هەزاران ئۆکرانی دەستیان بە هەڵاتن بەرەو ڕۆژئاوا و وڵاتانی دراوسێ کردووە.

خوێندکارێکی کورد بە ناوی ژیار، تەمەن 17 ساڵان، کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ماڵەکەی خۆی بە برینداری بەجێهیشت، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی موشەکێک لە نزیک شوقەکەی.

ئەو خوێندکارە کوردە لە شوقەکەی بووو لە خارکیڤی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کە لەگەڵ خوشک و ئامۆزایەکی دەژیێت و، کاتێ دەنگێکی لە دەرەوە بیستووە، چووەتە دەرەوە بۆ باڵکۆنەکە، تا بزانێ چی ڕوودەدات، لەو ساتەدا بە تەقینەوەیەکی دیکەی نزیک لە شوقەکەی قاچی بریندار دەبێت.

ئەو قاچی شکاوە، زۆر بە ئازارە، لە نەخۆشخانەش چارەسەر نەکراوە، چونکە زۆر قەرەباڵغ بووو، گوتووشییەتی: “من ناتوانم بە پێ بڕۆم، بۆیە خوشک و ئامۆزاکەم یارمەتیم دەدەن، ئێمە تەکسییەکمان برد بۆ کیێڤ و ویستمان بڕۆین بۆ لڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، بەڵام هیچ شەمەندەفەرێک نەمابوو، پێمانگوترا، کە شەمەندەفەری داهاتوو، لە ماوەی سێ، یا چوار ڕۆژی دیکە دەڕوات”

___

هێزە ئەمنییەکانی ئێران نووسەر و شاعیرێکی خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستگیرکرد

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو کوردانە دەکات بوونە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا

KDC

لەجیهاندا 10 دەوڵمەندترین کەس سامانیان بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر بەرزبۆتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW