KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا،ڕووسیا لە سیستەمی سویفت بێبەش دەکەن

دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستپێكردنی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای بۆ سه‌ر مۆسكۆ راگه‌یاند ،یەکێک لە سزاکان داوای لە وڵاتانی کرد کە ڕووسیا لە سستەمی سویفت بێبەش بکەن ،و جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه‌، کە رووسیا له‌ سیسته‌می سویفت بۆ مامه‌ڵه‌ داراییه‌ بانكییه‌كان دەربکرێت

ئەمە دوێنێ ئەمەریکا، کەنەدا، فەرەنسا، ئیتالیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و کۆمسیۆنی ئەوروپا بانکەکانی ڕووسیایان لە سیستەمی سویفت بێبەشکرد

لە ڕاگەیانراوێکدا وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند : پابەندین بە سەپاندنی سزاکان بۆ ڕێگەگرتن لە بانکی ناوەندی ڕوسیا لە بەکارهێنانی یەدەگی بیانی و پابەندین سزادانی هەموو ئە کەس و لایەنانەی پشتگیری ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا لە ئۆکرانیا دەکەن
لەسەرەتایی ئۆپەراسیۆنەکە کییڤ یەکێک داواکاریەکان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەوەبوو
به‌ دوورخستنه‌وه‌ی مۆسكۆ له‌ سیسته‌می سویفت وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پوتن بدرێته‌وه‌.

هەروەها لە په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیی: “داوا ده‌كه‌ین رووسیا له‌ سیسته‌می سویفت دووربخرێته‌وه‌ و ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ ئاسمانی ئۆكرانیا رابگه‌یه‌ندرێت”.

سویفت چییه‌؟ بۆچی بێبه‌شكردنی رووسیا له‌و سیسته‌مه‌ به‌ گورزی كوشنده‌ داده‌نرێت

دامه‌زراندنی سیسته‌می سویفت بۆ ساڵی 1973 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی جیهان له‌ نێوان بانكه‌كان دامه‌زرا، كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ به‌لجیكایه‌.

بانكی نیشتمانی به‌لجیكی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ بانكه‌ ناوه‌ندییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌كات، له‌وانه‌ش بانكی ناوه‌ندیی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپی و بانكی ئینگلته‌را.

كاری سویفت حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ نییه‌، به‌ڵام وه‌ك سیسته‌مێكی ناردنی پارێزراو كارده‌كات و زیاتر له‌ 11 هه‌زار دامه‌زراوه‌ی دارایی له‌ زیاتر له‌ 200 وڵات به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی داتاكان، له‌ ساڵی 2021، رۆژانه‌ 42 ملیۆن نامه‌ی رایی كردووه، له‌ ساڵی 2020ـیش رووسیا به‌ رێژه‌ی 1.5%ی جووڵه‌ی دارایی له‌ڕێگه‌ی سویفته‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.

‌له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ له‌ ساڵی 2014 ده‌ركراوه‌، رێكخراوی سویفت رایگه‌یاند، “ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاوكاریی جیهانی بێلایه‌نه‌، هه‌ر بڕیارێك بۆ سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر وڵات و قه‌واره‌كان، ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ده‌سته‌ حكومییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان و ره‌وایه‌تیده‌رانی (كه‌سانی یاسایی) په‌یوه‌ندیدار”.

به‌دوورخستنه‌وه‌ی رووسیا له‌و سیسته‌مه‌ چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت؟

به‌گوێره‌ی راپۆرتەکان ،بێبەشی کردنی رووسیا له‌ سیسته‌می سویفت و دوورخستنەوەی ‌، ئه‌وا حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ و بۆ ناوه‌وه‌ی رووسیا له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بێت و گه‌وره‌كۆمپانیاكانی رووسیا تووشی په‌ككه‌وتنێكی گه‌وره‌ ده‌بن، به‌تایبه‌ت بۆ كڕیارانی نه‌وت و غاز.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتریش كه‌ له‌ ساڵی 2012 ئێران به‌هۆی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌و سیستمه‌ دوورخرایه‌وه‌، تاران نزیكه‌ی نیوه‌ی داهاتی نه‌وته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌ڕێژه‌ی 30%ی جووڵه‌ی بازرگانییه‌ ده‌ركییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.

له‌ راپۆرتێكی دیكه‌شدا كه‌ له‌ “ئێن بی سی نیوز” بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، دوورخستنه‌وه‌ی رووسیا له‌و سیسته‌مه‌ داراییه‌ گرنگه‌، راسته‌وخۆ زیانی گه‌وره‌ به‌ ئابووری رووسیا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ واتا دوورخستنه‌وه‌ی رووسیا له‌ مامه‌ڵه‌ داراییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌وانه‌ش داهاتی نه‌وت و غاز، كه‌ نزیكه‌ی 40%ی كۆی داهاتی ئه‌و وڵاته‌ پێكده‌هێنێت.

سۆران حەسەن

.

___

لە هەرێمی کوردستان گوندێکی نووقمبوو دەردەکەوێتەوە

KDC

رەزامەندی بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن بەفەرمانبەران

KDC

پرۆفایلی پاولۆماڵدینی

nusar1
KDC

FREE
VIEW