KDC

هەواڵەکان لەسەر گفتوگۆی ڕووسیا و ئۆکرانیا

هەواڵەکان لەسەر گفتوگۆی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا

دیمیتری پێسکۆف، رایگەیاند، شاندی ڕووسیا و بەرپرسانی وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری و نووسینگەی سەرۆک ڤلادیمیر پۆتین چوونەتە بیلاڕووس و، چاوەڕوان دەکرا، کە هاوتا ئۆکرانییەکانیان بگەنە گۆمێلی ئەو وڵاتە.

میدیاکانی ڕووسیا لە زاری گوتەبێژی کرملنەوە، دەڵێن، ڕووسیا ئامادەیە دەست بە گفتوگۆ بکات و مۆسکۆش ئێستا چاوەڕێی ئۆکراینییەکان دەکات.

شاندەکەی ڕووسیا نوێنەری وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری و هەروەها نوێنەری ئیدارەی سەرۆکایەتی لە خۆگرتووە.

ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش گوتی، هێشتا ئامادەیە بۆ گفتوگۆ کردن، بەڵام لە شوێنێکی دیکە، کە هیچ دوژمنایەتییەک بەرانبەر ئۆکرانیا نیشان نەدات.

زیلینسکی ئەوەشی گوت: “ئەگەر ڕووسیا لە خاکی بیلاڕووسەوە هێرشی نەکردایە سەر ئۆکرانیا، دەتوانرا لە مینسک گفتوگۆ بکرێت”.

زیلینسکی کە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی قسە دەکات، ئەمڕۆ هەریەکە لە وارشۆ، براتیسلاڤا، ئەستەمبوڵ، بودابست، یا باکۆی بە شوێنی جێگرەوەی مینسک بۆ گفتوگۆ دیاری کرد.

ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە، ئۆکرانیای داگیرکرد و لە کییڤی پایتەخت نزیک بوویەوە و، بە درێژایی کەنارەکانی وڵات دەستکەوتی گەورەی بەدەست هێنا.

___

ئێران دوو کۆڵبەری کورد بریندار دەکات

KDC

ئەڵمانیا : ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی سێ کتێبی شاعیر و نوسەرێکی کورد

nusar1

گەنجێکی کورد لە وڵاتی سوید کوژرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW