KDC

لەماوەی ساڵێکدا 5000پزیشک لە تورکیا کار بەجێدەهێڵن

زانیارییە فەرمییەکان ئاشکرایان کردووە، کە لە ساڵی 2021دا، 5000 پزیشکی تورک کارەکانیان بەجێ هێشتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، هەزار و 229 پزیشک خانەنشینکراون و، 4459 پزیشک لەبەر ڕۆشنایی پەتای ڤایرۆسی کرۆنا دەستیان لە کارکێشاوەتەوە.

داریا ئوگور، سەرۆکی فیدراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی، لێدوانی لەسەر ئەو ژمارانە دا و ڕایگەیاند، کە گەورەترین هۆکار بۆ ئەوە، زیادبوونی توندوتیژییەکان بووە لە کەرتی چاودێری تەندروستیدا.

ئوگور ئەوەشی خستەڕوو، کە وەرگرتنی موچە لە خوار هێڵی هەژارییەوە، هۆکارێکی دیکە بووە بۆ هەڵبژاردنی ڕێگای دەست لەکارکێشانەوە و خانەنشینکردن بۆ ئەوەی خۆیان ڕزگار بکەن.

ئوگور ئاماژەی بەوەشداوە، کە کارەکە هۆکاری دەست لەکارکێشانەوە و خانەنشین بوون، بەردەوام بوو و، کاری ئەوانیشی ئەستەم کردووە، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتاکە، ئەو کارە زیاد بوو و کاتژمێری کارکردنیشیان درێژکرایەوە.

دەشڵێ، کە زۆرێک لەو دەست لەکارکێشانەوانە بۆ گەشتکردن بووە بۆ دەرەوە، چونکە ئەو کەسانە دەیانەوێت بچنە ئەو شوێنانەی کە نرخیان بۆ دانراوە و پاداشتی ئەرکەکانیان دەدرێت.

___

سەرۆکی حکومەت و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، کۆبوونەوە

KDC

ئەمەریکا لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

nusar1

Kurdish FC بە کردنەوەی خولێک کوردانی بەریتانیای دڵخۆش کردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW