KDC

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق کۆدەبنەوە

چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی په‌یوه‌ست به‌ ناده‌ستووریبوونی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی و مامه‌ڵه‌ی داهاتوی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز تاوتوێ ده‌كرێت، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كارنامه‌ و دواین هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه‌ بخاته‌ ڕوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵیی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز ئاڵۆزتر ده‌كات و، داوا ده‌كات بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، چونكه‌ “بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایه‌كی پێشو دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیش قابیلی جێبه‌جێكردن نابێت”.

15ی شوباتی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا كه‌ یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری نییه‌ و سه‌رپێچی ده‌ستوری فیدڕاڵیه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند كراوه‌ به‌ راده‌ستكردنی ته‌واوی داهاته‌كانی نه‌وت به‌ به‌غدا.

___

بەریتانیا : دۆزینەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە شەمشەمە کوێرەدا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پردێکی نێوان زانکۆکانی نەرویج و کوردستان دەبێت

nusar1

ڕۆمانیا و بوڵگاریا داوایەکی ڕووسیایان رەتکردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW