KDC

پڕۆفایلی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج

ئیبراهیمۆڤیچ لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١، لە شاری مالمۆ، سوێد لە دایکبووە.لە باوکێکی موسڵمانی بۆسنیک بە ناوی شفیک ئیبراهیمۆڤیچ لە دایک بووە، كە لە ساڵی ١٩٧٧ کۆچی کردبوو بۆ سوێد، []و دایکێکی کاسۆلیکی کرواتی بەناوی جورکا گراڤیچ، کە هەروەها کۆچیکردبوو بۆ سوێد، کە ئەو دووانە یەکەم جار کۆبوونەوە.] ئیبراهیمۆڤیچ لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد، دوای وەرگرتنی جووتێک پێڵاوی تۆپی پێ. لە نێوان یانەی FBK Balkan، یانەیێکی مالمۆیە کە لەلایەن کۆچبەرانی یوگۆسلاڤی دامەزراوە، Malmo BI و BK Flagg بۆ ماوەیەکی کورت یاری بۆ ئەنجام داون.]

لە منداڵیدا دایکی هەندێک جار بە کەوچکێکی دار لە سەری دەدا، کە زۆربەی جار دەشکێت. دوای ئەوەی بە تۆمەتی مامەڵە کردن بە کەلوپەلە دزراوەکان دەستگیرکرا، خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتییەکان دەستێوەردانیان کرد. لەبەر نیگەرانیان لە دایکە تەڵاقدراوەکە لە مامەڵە کردن لەگەڵ پێنج منداڵ، یەکێکیان زڕ خوشکی زڵاتان بوو، کە بە هۆی ماددە هۆشبەرەکان دەیناڵاند، لە تەمەنی نۆ ساڵی دا نێردرا بۆ ئەوەی لەگەڵ باوکی بژیێت. لەگەڵ کەمی خواردن لە ماڵی باوکی، کە بەفرگرەکە پڕ بوو لە بیرە، زۆربەی جار زڵاتان بەدەست برسێتییەوە دەیناڵاند بۆیە بە ڕاکردن دەچوو بۆ لای دایکی خواردنی دەخوارد. وەک ئەوەی کە پاسکیلی لە دوکانەکان دەدزی.لە سەر ئەو پەروەردە قورسەی کە کەسایەتیەکەی پێک هێنا، داڤید لاگەررانتز، کە هاوبەش بوو لە نووسینەوە کتێبی من زڵاتانم، دەڵێت:

ئاڵۆز باشترین وشەیە بۆ وەسفکردنی زلاتان. لە لایەکەوە ئەو جۆرە جەنگاوەرێکی بەهێزە کە دەیزانی دەبێت زۆر قورس بێت بۆ مانەوە لە ژیان. کەواتە ئەو هەموو کات دەجەنگێت چونکە هەمیشە ناچارە. بەڵام بەشێکی تری ئەو لە مەترسی دایە. ئەو پیاوێکە کە بە پەروەردەکەی بریندار بووە، هەموو ئەو شتانە بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی هێز بۆ خۆی. ٩٩ کەس لە ١٠٠ کەسەوە کەوتن، بەڵام ئەو تووڕەیی خۆی بەکارهێنا بۆ ئەوەی خۆی باشتر بکات. پێی وتم، “دەیڤد، من پێویستم بە تووڕەیی هەیە بۆ ئەوەی باش یاری بکەم”. کاتێک یاری لەگەڵ منداڵانی چینی مامناوەند دەکرد هەستی بە نزمی کرد چونکە جلی هەڵەی لەبەردابوو و پارەی نەبوو، بۆیە بە خۆی وت :”ڕۆژێک لە ڕۆژان پیشانیان دەدەم!”ئەوە بووە پاڵنەرەکەی.

لە تەمەنی هەرزەکاریدا، ئیبراهیمۆڤیچ رێکخراو بوو لە یانەی مالمۆ.[] لە تەمەنی 15 ساڵیدا نزیک بوو لە وازهێنانی لە کاروانی تۆپی پێ، بەنیازی کارکردن بوو لە سەر شۆستەکانی مالمۆ، بەڵام بەڕێوەبەرەکەی قایلی کرد کە بەردەوام بێت لە یاریکردن. کاتێک مناڵ بوو پاڵەوانەکەی ڕۆناڵدۆی بەرازیلی بوو.بە بەپەرۆش بوو بۆ سەیرکردنی تۆپی پێی ئیتالیا، سەرسامی یاریزانێکی رر بوو، ئەویش هێرشبەرێکی کاریگەر گابریل باتیستۆتا – یاریزانێک کە تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی خۆی هەیە
ئیبراهیمۆڤیچ کاروانی وەرزشی لە یانەی مالمۆ لە ساڵی ١٩٩٩ دەست پێکرد، و دوای دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئایاکس واژۆکرد. لە ئایاکس، ئیبراهیمۆڤیچ ناوبانگی دەرکرد بە یەکێک لە سەرکەوتوانی داهاتوو لە ئەورووپا، دوای دوو ساڵ ڕووی کردە یانەی یوڤێنتوس. ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە خولی ئیتالی، و دووانەیێکی نایابی لەگەڵ داڤید ترێزێگێ پێکهێنا. پێش ئەوەی بچێتە یانەی ڕکابەری ناوخۆیی ئینتەر میلان ساڵی ٢٠٠٦، و لە وەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ باکابوکانونیێر (گۆڵکاری خولی ئیتالی) بەدەست هێنا، و سێ خولی ئیتاڵی یەک لە دوای یەک بەدەست هێنا. لە هاوینی ٢٠٠٩دا، ڕووی کردە یانەی بارسێلۆنا لە یەکێک لە گرانترین گرێبەستەکانی جیهان، دوای یەک وەرز لەگەڵ بارسێلۆنا، ئیبراهیمۆڤیچ گەڕایەوە خولی ئیتاڵی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان. جارێکی تر لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ خولی ئیتاڵی بەدەست هێنایەوە لەگەڵ میلان، دوایی لە تەممووزی ٢٠١٢ ڕووی کردە یانەی پاریس سان جێرمان. لە ماوەی مانەوەی لە فەڕەنسا کە چوار وەرزی خایاند، ئیبراهیمۆڤیچ چەندین نازناوی بە دەست هێنا، لەوانە چوار نازناوی لیگ 1ی بەدەست هێناوە، و سێ جار بووە گۆڵکاری خولی فەڕەنسی. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، بووەگۆڵکاری مێژوویی یانەی پاریس سان جێرمان لەو کاتە.] لە ساڵی ٢٠١٦، بێ بەرامبەر ڕووی کردە یانەی مانچستەر یونایتد و لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانە جامی کاراباو کەپ و خولی ئەورووپای بەدەست هێنا. و لە ساڵی ٢٠١٨ ئیبراهیمۆڤیچ ڕووی کردە یانە لۆس ئەنجلس گالاکسیی ئەمریکی. دوای دوو ساڵ، گەڕایە ئەی سی میلان.

ئیبراهیمۆڤیچ یەکێکە لەو یازدە یاریزانانەی، کە بەشداری ١٠٠ یاری یان زیاتری کردووە لەگەڵ هەڵبژاردەی سوێد ، لە کاروانی نێودەوڵەتی کە ٢٠ ساڵی خایاند. و بە ٦٢ گۆڵ گۆڵکاری هەڵبژاردەی سوێدە. لەگەڵ هەڵبژاردەی سوێد بەشداری جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦، و لەگەڵ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ و ٢٠١٦ کردووە. نازناوی guldbollen (تۆپی زێڕین) بردووەتەوە، کە دەدرێتە باشترین یاریزانی ساڵی سوێدی، کە ١٢ جار بەدەست هێناوە ئەوەش ژمارەیێکی پێوانەیی یە، جگە لەمە ١٠ ساڵ لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەست هێناوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٦.] ئیبراهیمۆڤیچ بووە براوەی پوشکاش دوای تۆمارکردنی گۆڵێکی نایاب بە (دەبڵ کیک) لە دوری ٣٢ مەتر لە یاری نێوان هەڵبژاردەی سوێد و ئینگلتەرا، زۆرجار بە باشترین گۆڵ لە مێژوودا دادەنرێت.

ئیبراهیمۆڤیچ هەڵبژێردرا بۆ باشترین ١١ یاریزانی یەکێتی نێودەوڵەتی یاریزانانی پیشەیی تۆپی لە ساڵی ٢٠١٣، و خەڵاتی یوفا بۆ باشترین تیم بۆ ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ و ٢٠١٤. لە ساڵی ٢٠١٣ ئیبراهیمۆڤیچ لە ڕێزبەندی چوارەم هات بۆ خەڵاتی بالۆن دۆر.] لە ساڵی ٢٠١٥، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ئیبراهیمۆڤیچی بە باشترین یاریزان پۆلێن کرد کە هیچ نازناوێکی چامپیۆنزلیگی بەدەست نەهێنابێت] لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩، گۆڤاری FourFourTwo بە سێیەم گەورەترین یاریزان پۆلێن کرد کە نازناوەکەیان بەدەست نەهێنابێت.] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter)ی سوێدی بە دووەم گەورەترین وەرزشوانی سوێدی لە مێژوودا پۆلێن کرد، دوای یاریزانی تێنس بیۆرن بۆرگ.] لە دەرەوەی یاریگای، ئیبراهیمۆڤیچ بە کەسایەتی بوێر و لێدوانی ڕاستەوخۆکانی ناسراوە
ئیبراهیمۆڤیچ لە ژێر دەستی کۆ ئادریانس خولەکی کەمی پێدرا بۆ یاری کردن، بەڵام کاتێک ئادریانس لە ٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٠١ لە کار لادرا، ڕاهێنەری نووێ ڕۆناڵد کۆمان ئیبراهیمۆڤیچی خستە پێکهاتەی سەرەکی، و ئایاکس نازناوی خولی هۆڵەندی ٢٠٠١-٢٠٠٢ی بەدەست هێنا. لە وەرزی دواتردا، لە یەکەم دەرکەوتنی لە چامپیۆنزلیگ لە بەرواری ١٧ی ئەیلولی ٢٠٠٢ ئیبراهیمۆڤیچ دوو گۆڵی لە دژی پاڵەوانی فەڕەنسا لیۆن تۆمارکرد و یاریەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ئایاکس کۆتایی هات. و بە گشتی ٥ گۆڵی تۆمارکرد لە وەرزەی چامپیۆنزلیگ دا، و ئایاکس لە بەرامبەر ئەی سی میلان لە چارەکی کۆتایی کرایەوە دەرەوە.] لە ٢٢ئابی ٢٠٠٤ ناوبانگی ئیبراهیمۆڤیچ بەرزبوویەوە کاتێک گۆڵێکی تاکە کەسی دژی یانە ناک برێدا تۆمارکرد – کە بریتی بوو لە بڕینی پێنج یاریزانی یانەی دژبەر و لە کۆتاییدا گۆڵی تۆمارکرد و بێژەری یاریەکە بەراوەردی کرد بە دیێگۆ مارادۆنا و زینەدین زیدان، و لە لایەن بینەرانی کەنالی تەلەفزیۆنی یۆرۆ سپۆرت بە گۆڵی ساڵ هەڵبژێردرا.] لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٤، لە ماوەی یاری نێودەوڵەتی دژی هۆڵەندا، ئیبراهیمۆڤیچ هاوتیمی خۆی لە یانەی ئایاکس ڕافایل ڤان دێر ڤارت توشی پێکان کرد، و دواتر بەوە تۆمەتبار کرا کە بە ئەنقەست زیانی پێگەیاند.

ئیبراهیمۆڤیچ بەرامبەر ١٦ ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکس ڕووی کردە یوڤێنتوس.بە هۆی ئەوەی گۆڵکاری یانە داڤید ترێزێگێ توشی پێکان ببوو، ئیبراهیمۆڤیچ یەکسەر خرایە پێکهاتەی سەرەکی، و ١٦ گۆڵی تۆمار کرد. یانەکە لە ڕێزبەندی یەکەم کۆتایی بە سێریا ئەی هێنا، و لە چامپیۆنزلیگ گەیشتە چارەکی کۆتایی بەڵام لەسەر دەستی پاڵەوانی کۆتایی لیڤەرپوول کرایە دەرەوە.] نیزیکی کۆتاییەکانی وەرز، دەرکەوت کە یوڤێنتوس بۆندێکی ٧٠ ملیۆن یۆرۆی ڕیال مەدریدی رەتکردووە، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە فێڵێکی میدیایی بوو لەلایەن بەڕێوبەری کارەکانی ئیبراهیمۆڤیچ، مینۆ ڕاویۆلا بۆ ئەوەی نرخی بازاڕیی بەرز ببێتەوە. لە کۆتایی وەرزی یەکەمی لە ئیتالیا، ئیبراهیمۆڤیچ خەڵاتی باشترین یاریزانی بیانی لە خولی پلەی یەکی ئیتالی بۆ ئەو ساڵە بەدەست هێنا. و لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، خەڵاتی (Guldbollen)ی بەدەست هێنا، خەڵاتێکە ساڵانە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێی سوێدی.

لە وەرزی دواتردا خ

لە وەرزی دواتردا خراپتر بوو بەراورد بە وەرزی یەکەمی. ڕۆڵی لە هێرشبەری یوڤێنتوس گۆڕا، هەروەک ئەوەی کە گۆڵەکانی کەم بوون و زۆرتر گواسترایەوە لایەکان، بەشداری کردنی زۆرتر لە دروستکردنی هەڵدا، بە تایبەت وەک یاریزانی یاریزانی ئامانج، و ژمارەی ئەسیستەکانی بەرزبوونەوە. لە وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦، هەوادارانی یۆڤنتوس زۆرجار لێی بێزار بوون بە هۆی ئامادەبوونی بێ سوود لە هەندێک یاری گرنگدا وەک دۆڕاندنیان بەرامبەر ئارسناڵ لە چامپیۆنزلیگ. یۆڤنتوس لە دوو خولی کۆتایی لادرا وەک بەشێک لە بڕیارەکە لە ئابڕووچوونەکەی کالچیۆپۆلی و دابەزێنرایە سێریا بی. بەڕێوەبەرانی نوێی یانەی یوڤێنتوس هەوڵیان دا ئیبراهیمۆڤیچ و یاریزانە گەورەکانی تر قایل بکەن لە یانەکە بمێننەوە، بەڵام ئیبراهیمۆڤیچ و بەڕێوەبەری کارەکانی پێداگیر بوون لە جێهێشتنی یانەکە، و مینۆ ڕایۆلا هەڕەشەی کرد کە ڕێکارە یاساییەکان دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ئیبراهیمۆڤیچ لە گرێبەستەکەی ڕزگاری بێت

لە ١٠ی ئابی ٢٠٠٦، ئیبراهیمۆڤیچ بە بڕی ٢٤،٨ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ئینتەر میلان، بە گرێبەستێکی چوار ساڵانە.وتی کە کاتێک منداڵ بوو پشتگیری ئینتەر میلانی کردووە

یەکەم دەرکەوتنی ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ ئینتەر لە ٢٦ی ئابی ٢٠٠٦ لە یاریێکدا دژی ڕۆما لە جامی سووپەری ئیتالیا بوو، و ٩٠ خولەکی تەواو یاری ئەنجامدا و ئینتەر لە کاتی زیادکراودا یارییەکەی بردەوە. و لەیەکەم دەرکەوتنی لە سێریا ئەی لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلول گۆڵی لە دژی فیۆرێنتینا تۆمار کرد. و ئینتەر وەرزی نوێی خول بە بردنەوەی بە ئەنجامی ٣-٢ لە یاریگای ئارتیمۆ فرانچی دەستپێکرد.] دوای سێ ڕۆژ، لە یەکەم دەرکەوتنی لە چامپیۆنزلیگ بۆ ئینتەر، ئیبراهیمۆڤیچ نەیتوانی یانەکەی لە بەرامبەر سپۆرتینگ لیشبۆنە رزگار بکات و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە دەرەوەی یاریگای دوچاری خۆیان شکست هاتن. و ئینتەر بە شێوەیەکی هەڵە دەستی پێکرد لە چامپیۆنزلیگ.] دواتر، لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، لە یەکەم یاریی لە “دێربی میلانۆ” دژی ڕکابەری “میلان”، ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی سێیەمی ئینتەری لا یارییەکەدا تۆمارکرد یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٣ لە بەرژەوەندی ئینتەر کۆتایی هات، و گۆڵی سێیەمی خۆی بوو لە وەرزەکەدا. لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئینتەر، ئیبراهیمۆڤیچ بووە گۆڵکاری ئینتەر و ١٥ گۆڵی لە خوولی ئیتاڵی تۆمار کرد، و یانەکە سکۆدێتۆی بە ٩٧ خاڵ بەدەست هێنا.

لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٠٧ ئیبراهیمۆڤیچ یاری ژمارە سەدی خۆی لە خولی ئیتالی لە دژی یانەی کاتانیا ئەنجام دا، و لە یارییەکەدا وەک جێگرەوەی هێرنان کریسپۆ هاتە نێو یاریگا وە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢-٠سەرکەوتنیان لە یارییەکەدا بەدەست هێنا.] ساڵی ٢٠٠٧ گرێبەستێکی نوێی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئیمزاکرد؛[] ڕاگەیێندرا کە ئەم گرێبەستە ئیبراهیمۆڤیچی کردە خاوەن بەرزترین مووچە لە جیهاندا.] لە ١٨ی ئایاری ٢٠٠٨، ئیبراهیمۆڤیچ لە کۆتا ڕۆژی وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ی خولی ئیتالی دوو گۆڵی لە دژی یانە پارما تۆمارکرد و یاریەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ئینتەر کۆتایی هات، و ئینتەر بۆ دووەم جار لە دوای یەک بووە پاڵەوانی خولی ئیتالی.[] بە شێوەیەکی گشتی، ١٧ گۆڵ لە ٢٦ یاری لە خولدا تۆمار کرد، و خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە خولی ئیتاڵی و باشترین یاریزانی تۆپی پێی بێگانە خولی ئیتالی بەدەست هێنا.[
ئیبراهیمۆڤیچ وەرزی سێیەمی خۆی لەگەڵ ئینتەر بە بردنەوەی جامی سووپەری ئیتالی لە دژی ڕۆما دەستپێکرد. دوای کۆتایی هاتنی کاتی ئاسایی و کاتی زیادکراو بە یەکسانبوون، یارییەکە چووە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و ئیبراهیمۆڤیچ لێدانی سزای خۆی بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد.لە یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی پلە یەکی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ئیبراهیمۆڤیچ تاکە گۆڵی یانەی ئینتەر لە یاری دژی سامپدۆریا تۆمارکرد، و یاریەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.] لە ٤ی تشرینی یەکەم، لە ماوەی یاریێکدا لە دژی بۆلۆنیا کە ئینتەر یارییەکەی بردەوە ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد، کە پشتی پێ و بە هێزی ئاراستەی گۆڵی کرد سەرسوڕهێنەر بوو بۆ فرانچیسکۆ ئانتۆنیۆلی، دواتر بە باشترین گۆڵی ساڵ لە خولی پلە یەکی ئیتالی.[] لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨، ئیبراهیمۆڤیچ لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوام بوو لە یاریێکدا لە دژی ڕۆما دوو گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی ئینتەر کۆتایی هات، و ژمارەی گۆڵەکانی ئیبراهیمۆڤیچ گەیشتە پێنج گۆڵ لە خولدا
خولی ھۆڵەندی دوو جار لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ھۆڵەندی
خولی ئیتالی دووجار لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس ئیتالی
سێ جار خولی ئیتالی *یانەی ئینتەرمیلان ی ئیتالی
دووجار سووپەری ئیتالی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان ی ئیتالی
یەک جار خولی ئیسپانیا لەگەڵ بەرشەلۆنە ی ئیسپانی
یەک جار سووپەی ئیسپانیا لەگەڵ بەرشەلۆنە ی ئیسپانی
یەک جار جامی سووپەری ئەورووپی لەگەڵ بەرشەلۆنە ی ئیسپانی
یەک جار جامی جیھانی یانەکان لەگەڵ بەرشەلۆنە ی ئیسپانی
یەک جار جامی ئیتالیا لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان ئیتالی
جامی سووپەری ئیتالیا یانەی ئەی سی میلان ئیتالی
خولی فەڕەنسا یەک جار لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان
خولی ئەورووپی یەک جار لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد

___

کۆبونەوەی بەشی ئافرەتان و لاوانی کۆنفدراسۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا

nusar1

بەریتانیا: کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی کۆنفرانسێک دەکات

nusar1

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی کانگا ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندن سازدەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW