KDC

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە ڕوسیا کرد توند و تیژی بەرامبەر ئۆکرانیا ڕابگرێت

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا ،داوایان لە ڕوسیاکرد ،توندو تیژی بەرامبەر ئۆکرانیا ڕابگرێت

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی لەپاش ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێئومێد بوو لە دەرکردنی بڕیارێک سەبارەت بە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا بەهۆی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلان ڕووسیاوە ،وڵاتانی هیند ،ئیمارات و چینیش بێدەنگ بوون

لەکۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەکۆی 141دەنگ دژی بڕیاری لەشکرکێشی ڕووسیا هاتنە دەنگ ،کە پێنج وڵات دژی بڕیارەکان و 35 وڵاتیش بێدەنگ بوون
داوایان لە ڕوسیا کرد دەستبەجێ و بێ مەرج هێزەکانی لە ئۆکرانیا بکشنێتەوە و توندو تیژی بەرمبەر ئۆکرانیا رابگرێت ئیدانەی زمانی هەڕەشەلە بەکارهێنانی موشەکی ناوکی لەلایەن ڕوسیاوە کرد

کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان گەورەترین کۆبونەوەی سەرکردەی وڵاتانی جیهانە ، کۆبوونەوەکان بۆ گفتوگۆکردنی پرسەکانی جیهان و دەرفەتێکە بۆ چارەسەری گیرگرفتە جیهانیەکان ،کەهەر 193وڵات جیهان ئەندامن ، بەپێی سیستەمی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێگا بە مافی ڤیتۆ نادات

جێی باسە ئەنجوومەنی ئاسایشی
نەتەوەیەگکگرتووەکان ئەرکی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش نێونەتەوەییە ،لە 15وڵاتی ئەندام پێکدێن ،کەپێنج وڵاتیان ئەندامی هەمیشەین ،ئەویش وڵاتانی ئەمەریکا،چین،فەرەنسا،بەریتانیاو ڕووسیا پێکهاتوون ،کەمافی ڤیتۆیان لەسەر هەر بڕیارێکی ناو ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان هەیە

سۆران حەسەن

___

کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکی گەیشتە ستۆکهۆڵم

nusar1

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی گەلی ئەڵمانیا و بانگەوازێک ئاراستەی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

مستەر کورد سەردانی ئۆفیسی سەرەکی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج دەكات

nusar1
KDC

FREE
VIEW