KDC

تورکیا: حەوت کۆچبەر لە دەریایی ئیجەدا خنکان

ئاژانسی هەواڵ ی تورکیا بڵاویکردەوە لە باشوری ڕۆژئاوا لە شاری مۆگلا بەلەمێکی چۆپی کۆچبەرانی نایاسایی ژێر ئاو کەوتووە و، بەوهۆیەوە حەوت کۆچبەر خنکان و نزیکەی 75کۆچبەریش ڕزگارکراون ،کەبەپێی میدیای ناوبراو بەلەمی چوپی کۆچبەران لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە ڕێگریان لێکراوە و دیپۆرتکراونەتەوە
لەلایەکی ترەوە لە ڕۆژهەڵاتی باشوری تورکیا دەسەڵاتداران 140کۆچبەر نایاساییان دەستگیر کردووە ،هەروەها لەدەریایی ئیجە لە ناوچەی ئیفالیک لە ڕۆژئاوای شارەکە 35کۆچبەری تریان ڕزگارکردووە ،پاش ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە ڕێگریان لێکراوە و بۆ تورکیا گەڕاونەتەوە
ئەمەو لەلایەکی تر نزیک کەناری دەریای ئیجە 40کۆچبەری نایاسایی تر ڕزگارکراون ،کەبەپێی ئاژانسی ناوبراو ئەوانیش لەلایەن یۆنانەوە ڕێگریان لێکراوە
جێی باسە کۆمەڵەو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئیدانەی ئەم کارانەی هێزەدەریاییەکانی یۆنانیان کردووە ،کە کۆچبەران پاش گەیشتنیان بە کەنارەکان یان بواری دەریایی یۆنان ناچار دەکریێن بگەرێنەوە ،بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران ،کەمنداڵ و ئافرەتیشیان لەگەڵ بوون گیانیان لەدەستداوە یان لەلایەن هێزەدەریاییەکانەوە لەمردن گەڕاونەتەوە

سۆران حەسەن

___

کوردستانیانی هۆڵندا ئاگری نەورۆز دەکەنەوە

nusar1

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاوکاری پەنابەرە کوردەکان دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێکی لەسەر بیری توندڕەوی سازدا

KDC
KDC

FREE
VIEW