KDC

ڕاپۆرتی هەواڵگری بەریتانیا باردۆخی هێزەکانی ڕوسیا لە کییڤ ئاشکرادەکات

هەوالگری سەربازی بەریتانیا لەماوەی سێ ڕۆژدا سوپای ڕووسیا پێشڕەی کەمیان بەرەو کیێڤ کردووە

هەواڵگری سەربازی بەریتانیا بڵاویکردەوە کە هێزەکانی ڕوسیا لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی کەمیان لە بەرەو کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا کردووەوە ئەوەشی وت کە شارەکانی خارکیڤ و چەرنێهێڤ و ماریوپۆل لە دەستی ئۆکرانی ماونەتەوە

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند: “زۆربەی ستوونە ڕووسیەکان هێشتا بەرەو کیێڤ دەکشێت کە زیاتر لە 30 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەکەوە دوورە، بەهۆی بەرهەڵستی توندی ئۆکرانیا و شکستە میکانیکییەکانەوە پەکیان کەوتووە”

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “ستوونەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا پێشکەوتنی کەمی بەخۆوە بینیوە و سەرەڕای تۆپبارانە قورسەکانی ڕوسیا، هێشتا شارەکانی خارکیڤ و چەرنێهیڤ و ماریۆپۆل لە دەستی ئۆکرانیادان”

___

کارەساتی کۆرۆنا منداڵێکی بێ دایک ،باوک و ناو کرد

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یولانی دانیمارک ئاهەنگی نەورۆزیان ئەنجام دا 

KDC

گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانەی ھەولێر ‌ به‌ گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وامی ھەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW