KDC

ئایا تایوانیش بەدەردی ئۆکرانیا دەچێت؟

دورگەی تایوان لە نێوان سەربەخۆیی و پشتگیری بەهێزی ئەمەریکا و هەڕەشەکانی پەکین بۆ گەرانەوەی بۆ چین ،بە بەشێکی دانەبراوی خاکەکەی سەیری دەکات
لەمبارەوە مایک بۆمبیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەوەکردەوە کەنابێت ڕێگە بەچین بدرێت تایوان داگیربکات وەک ئەوەی ڕوسیا بەرامبەر ئۆکرانیا دەیکات
ئەمەو پۆمبیۆ ڕەخنەی لەدەسەڵاتدارانی چین گرتووە لەبارەی هەڵوێستیان دەربارەی تایوان
بەئاشکرا پشتگیری سەربەخۆی تایوان دەکات
بۆدڵنیاکردنەوەی تایوان دووبەرپرسی پێشووی ئاسایشی ئەمەریکا سەردانی تایوان دەکەن یەکێکیان مایک بۆیمبۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا بوو ،بۆ دوپاتکردنەوەی بەڵێنی ئەمەریکا بۆ پشتگیری تایوان ،بەڵام چین ئەمانە بەپێشلکاری دەبینێت ،ئەمەریکا تاوانبار دەکات کە دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی دەدات ،لەوبارەوە پەکین سزای دیپلۆماسی بۆ 28کەسایەتی سیاسی ئەمەریکا لە نێویاندا بۆیمبۆ دەرکردووە
یەکێکتر لە نیگەرەنیەکانی پەکین سەردانی بەرپرسانی ئەمەریکا و لەمدواییانەکەشتیەکی ئەمەریکی بە گەرووی تایواندا تێپەڕی و ئەمەش پێشهاتێک نوێ و نیگەرانیەکی زۆری بۆ پەکین دروستکردووە
،بەڵام ئەماریکا لای خۆیەوە بەکارێکی ئاسایی دەزانێت

پێشتر ساندرا ئەوکیرک گەورە بەرپرسی دیبلۆماسی ئەمەریکا لەتایوان دوپاتی لەپشتگیری وهاوکاری ویامەتیدانی تایوان کردەوە ، تابەرگری لە خۆی بکات
هەروەها ئەوکیریک لە یەکەمین لێدوانی دوای وەرگرتنی بەرپرسی پەیمانگایی ئەمەریکی لە تایوان ڕایگەیاند :- ئەمەریکا پابەندە بەهاوکاری ویارمەتیدانی تایوان ئەمەش نەگۆرە هەردەمنێتەوە

هیچ باڵوێزخانەیەکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تایوان نییە و پەیمانگایەک لەنەبوونی پەیوەندی دیپلۆماسییە فەرمیەکان وەک نوێنەرایەتی باڵیۆزخانەیەک کار دەکات .

چەندین جار سەرۆکی تایوان بوونی هێزی بچوکی ئەمریکای لە تایوان بۆ مەشق و ڕاهێنان پشتڕاستکردەوە و ئەوەشی وت کە دوورگەکە بەئامانجی زیادکردنی توانای بەرگری پێویست و هەماهەنگی و هاوکاری فراوان لە ئەمریکا وەردەگرێت

جێی ئاماژەیە دورگەیی تایوان تاساڵی 1859 سەر بە وڵاتی چین بووە ,بەڵام بەپێی ڕێکەوتنی سیمۆنسکی یابان داگیریکرد ،تاشکستی یابان لە جەنگی دووەمی جیهاندا ،کە ساڵی 1949 ئەم دورگەیە سەربەخۆیی خۆیی ڕاگەیاند و بوو بە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاساڵی 1971 کە وڵاتی چین ئەم ئەندامیەیی وەرگرت

لەو کاتەوە کە تایوان بێگەرانەوە بۆ چین سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە ئاڵۆزیەکانی نێوانیان بەردەوامە و چین تا ئێستا بە هەرێمێکی جیا خوازی سەیردەکات و ڕاییگەیاندووە بە زەبری هێزیش بێت دەوێت دەستبەسەر ئەم دورگەیەدا بگرێت
تایوان. دورگەیەکی سەربەخۆیە 180 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵاتی چینەوە ،ژمارەی دانیشتوانی 23,5 ملیۆن کەسە و شاری تایپی Taipeh پایتەختی ئەو وڵاتەیە

چین و روسیا لە بواری پیشەسازی و ئابوری و سەربازیدا هاوپەیمانن ،هەڵوێستی پەکین بەرامبەر ئۆکراین پشتگیری روسیا کردو بە ناوی ئاسایشی نیشتمانی و مەترسیەکان پشتگیری هەنگاوەکانی مۆسکۆ دەکات

لێکۆڵەرەوان دەڵێن چینیش تایوان داگیر دەکات ،بەڵام لە ئێستادا هەردوکیان سەیری ڕووداوەکان دەکەن و، ئەمەریکا بۆ تایوان جێی پرسیارە ئایا تایوانیش بەدەردی ئۆکراین دەچێت؟

سۆران حەسەن

___

دوای 30ساڵ ئەڵمانیا کەسێکی بە تاوانی گرتێبەردانی کەمپێکی پەنابەران دەستگیر کرد

nusar1

گرتنی پەنابەرێک کە بە رەش لە نێو ماڵی سەرۆکوەزیرانی سوید کاری کردووە هەڵڵا دەنێتەوە

KDC

پیرانشارییەک دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج

KDC
KDC

FREE
VIEW