KDC

پرۆفایلی مانچستەر سیتی

یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی، یانەیەکی ئینگلیزییە و بەشداربووی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزییە، کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ، یانەکە لە ساڵی ١٨٩٤ لە شاری مانچستەری ئینگلاند دامەزراوە، سەرەتا بە ناوی ڕۆژئاوای گۆرتۆن بوو، دواتر ناوەکەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی گۆڕدرا و، لە ئێستادا یانەکە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوە.

یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە بە ناوی شێخ مەنسوور کڕدرا، ئەم شێخە ھەڵسا بە کڕینی ئەستێرەکانی جیھان بە پارە و مووچەی خەیاڵی، بەھۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە، یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١ – ٢٠١٢ خولی پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت، کە زۆرتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەستھێنانی خولەکە بێ ھیوا بوو.

یانەکە خاوەنی یاریگایەکی قەشەنگە بە ناوی شارێک بۆ مانچستەر، کە جێگای زۆرتر لە ٤٧ ھەزار کەس دەبێتەوە. دوابەدوای دەستنیشانکردنی پێپ گواردیۆلا وەک ڕاھێنەری سەرەکی، یانەکە لەسەر ئاستی نێوخۆیی باڵادەستی خۆی سەلماندۆتەوە، کە تێیدا توانیان دوو جار لەسەریەک لە وەرزەکانی ٢٠١٧-٢٠١٨ و ٢٠١٨ – ٢٠١٩ نازناوی پریمەرلیگ ببەنەوە، لەگەڵ دوو جامی کاراباو و جامێکی ئێف ئەی.

خولی پرێمەر لیگ ٥ جار لەساڵانی: ١٩٣٦–٣٧, ١٩٦٧–٦٨, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٣–١٤، ٢٠١٧-٢٠١٨، ٢٠١٨ – ٢٠١٩، ٢٠٢٠-٢٠٢١
جامی ئینگلتەڕا (جامی کاراباو) ٦ جار لەساڵانی ١٩٠٤، ١٩٣٤، ١٩٥٦، ١٩٦٩، ٢٠١١. ٢٠١٤
جامی ئەورووپا ١ جار لەساڵی ١٩٧٠ ئێف ئەی کەپ ٥ جار ١٩٠٤, ١٩٣٤, ١٩٥٦, ١٩٦٩, ٢٠١١ هەروەها ئێستا یانەکە لە ژێر دەستی ڕاهێنەر پیپ گواردیۆلا، بە باشترین کاتەکانی تێدەپەڕێت، لە خولی ئینگلیزی پێشەنگی خولەکەی گرتەوە و، پاڵێوراوی سەرەکی یانەکانە بۆ بە دەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

___

پلاندانانی عێراق دوو تاقیکردنەوە لەسەر چۆنیەتی سەرژمێری ئەنجام دەدا

KDC

ئۆکرانیا نوێنەری کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی خەڵات دەکات

nusar1

پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی بوڵگاریا بێسەر و شوێنە

nusar1
KDC

FREE
VIEW