KDC

یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزای نوێ ،ئەگەر ڕوسیاجەنگەکە ڕانەگرێت

كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند: یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌یه‌ بۆ سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر رووسیادا، ئه‌گه‌ر ڕوسیا ئۆپڕاسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆسه‌ر ئۆكراینا رانه‌گرێت.

سایتی سکای نیوز بڵاویکردەوە ،(ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین) سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن له‌ بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا ڕایگه‌یاند: “به‌هێزێکی یەکگرتووی سوورین لەسەر سزای نوێ ئه‌گه‌ر ڕووسیا جه‌نگه‌كه‌ ڕانەگرێت

لای خۆیشیه‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن ڕایشیگه‌یاند: پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامیی ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌ ئه‌ورووپییه‌كانی فشاری توند له‌سه‌ر رووسیا بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكراینا، پێویسته‌ پۆتین باجی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی بدات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: “به‌داخه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خه‌مباریی و ترسناك، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م جه‌نگه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌مزووانه‌ كۆتایی نه‌یه‌ت”.

24ی مانگی ڕابردوو، رووسیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر ئۆكراینا ده‌ست پێكرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌ی به‌دوادا هات و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پاند.

___

هەڵبژێردراوی سیاسی بێربل باس وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا

KDC

ڕۆژی کۆتایی کۆیلایەتی دوایی 150 ساڵ

KDC

تورکیا: چەندین کۆچبەری عێراقی و سووری دەستگیر دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW