KDC

ژنەکوردێکی شاری کۆبانی لەسنوری نێوان ئۆکرانیا و پۆڵەندا گیانی لەدەست

ژنە كوردێكی دانیشتووی شاری كۆبانێ‌-ی ڕۆژئاڤای كوردستان، كە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا ئاوارەی ئۆكرانیا بووبوون، بەهۆی سەرماوسۆڵەوە لە سنووری پۆڵەدا ڕەقبووەوە.

ئەو ژنە كوردە ناوی (مێرگی مەحمود/ Mergi Mehmud) ە و بەهۆی شەڕ و داگیركردنی شارەكەی (كۆبانێ‌) لەلایەن سوپای توركیاوە، لەگەڵ هاوسەرەكەیدا ئاوارەی ئۆكرانیا بووبوون، لەوێش بەهۆی هێرشی سوپای ڕوسیاوە جارێكی تر ئاوارە بوونەتەوە و لەگەڵ دانیشتوانی شارەكەدا ڕوویانكردووەتە سنوورەكانی پۆڵەدا.

وەك محەمەد-ی هاوسەری دەڵێت: ئەو شارەی ئێمەی تێدابووین 270 كیلۆمەترێك لە سنووری پۆڵەنداوە دوورە، ئێمەیش دوای ئەوەی شارەكەمان كەوتە بەر بۆردوومانی چڕی سوپای ڕوسیا، لەگەڵ خەڵێكی زۆردا بەرەو ئەو سنوورە ڕۆیشتین بەو ئومێدەی گیانی خۆمان ڕزگار بكەین و بچینە پۆڵەنداوە.

محەمەد دەڵێت: ئێمە ئۆتۆمبێلی خۆمان پێبوو، بەڵام ڕێگاكە زۆر قەرەباڵغ بوو، لە سەر سنووریش زیاتر ڕێگە بەو كەسانە دەدرا كە لەبنەڕەتدا ئۆكرانین و ئێمەی بیانییان زۆر دوادەخست، خۆم و هاوسەرەكەم چوار شەووڕۆژ بێ‌ خواردن و خواردنەوە و تەنانەت جلوبەرگی پێویستیشمان پێنەبوو، تا سەرەنجام مێرگی هەر لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆماندا لەبەر ماندووێتی و لەبرسان و لە سەرماندا مرد و هیچم بۆ نەكرا، بەتایبەت كە بەفرێكی زۆریش باریبوو.

محەمەد دەڵێت: ڕێكخراوێكی تایبەت بە كارباری مرۆیی، بەڵێنی ئەوەیان پێداوم، تەرمی هاوسەرەكەم لە پۆڵەنداوە ببەنە ئەڵمانیا و لەوێیشەوە بمانبەنە توركیا و پاشان سوریا و دواجاریش لە شاری كۆبانێ‌-ی زێدی خۆی بەخاك بسپێردرێت.

___

سوپاسنامە پێشکەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام دەکرێت

nusar1

گەنجێکی کورد لە وڵاتی سوید کوژرا

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێکی لەسەر بیری توندڕەوی سازدا

KDC
KDC

FREE
VIEW