KDC

ئوسترالیا ئامادەکاری بۆپێشهاتی لافاوی نوێ دەکات

فەرمانگەی کەشناسی ئوسترالی پێشبینی دەکات، لافاو لە باکووری رۆژهەڵاتی ویلایەتی کوینزلەند روو بدات، کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی خراپی کەشوهەواوە 11 کەس گیانیان لە دەستدا.

کەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی لە ناکاوی ئاستی ئاو لە بریسبان دەکات، کە 2.6 ملیۆن کەسی تێدا دەژین.

هەروەها پێشبینی بارانێکی زۆر و تەرزە و بای بەرز لە نیوساوت وێلز بەرەو باشوور دەکات، لەوانە لیسمۆر، کە ئەزموونی تۆمارکردنی لافاوی هەفتەی ڕابردووی هەیە، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە، بەهۆی لافاوەوە لەو ویلایەتەدا خنکاوە، گیان لە دەستانەکان بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە.

پیتەر دوتۆن، وەزیری بەرگری ئوسترالی، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرگری لە ئەدای وەزارەتەکە کرد و، رایگەیاند، ئەوان بە باشی یارمەتی هاووڵاتیان دەدەن و بە شێوەیەکی بەرچاو ستافەکانیان زیاد دەکەن.

جێی باسە، لەم ساڵانەی دواییدا ئوسترالیا تووشی زیانی جدی بووە لە گۆڕانی کەش و هەوا، لە وشکەساڵییەوە تا ئاگری دارستان و لافاو، کە زیاتر و چڕتر دەبن

___

ئیتاڵیا لە بەرامبەر پێشبینی لێشاوی کۆچبەران ،داوای دووبارە دابەشکردنەوەی پەنابەران لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

nusar1

ڕوسیا کۆگایەکی گەورەی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بۆردمان دەکات

nusar1

ڕوسیا هەڵوێستمان ناگۆڕین و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین

nusar1
KDC

FREE
VIEW