KDC

سیناتۆرێکی ئەمەریکی داوای تیرۆرکردنی پۆتین دەکات

سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان، لیندسی گراهام لە لێدوانێکی نوێدا، داوای تیرۆرکردنی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پۆتن، دەکات، لە بەرانبەریشدا باڵیۆزی رووسیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، دەڵی سەیرە سیاسەتمەداری وڵاتێک کە خۆی بە رێبەری مرۆڤایەتی دەزانێ، پشتگیری تیرۆریزم بکات.

لە تویتێکی جیاشدا نووسیویەتی: “من تەحەدای سکرتێر بلینکن و ئیدارەی بایدن دەکەم، بۆ ئەوەی چالاکییەکانی پۆتن رابگرن و، دەبێت ئیدارەکەش بە تەواوی پشتگیری لێپێچینەوە و دادگاییکردنی پۆتن بکەن وەک تاوانبارێکی جەنگ.

گراهام بە تویتەرێک کاردانەوەی بەرفراوانی دەرخست: “ئایا بروتوس لە ڕووسیا هەیە؟ ئایا عەقیدێکی سەرکەوتووتر لە ستۆفێنبێرگ لە سوپای ڕووسیادا هەیە؟ تاکە ڕێگای کۆتایی ئەوەیە، کە کەسێک لە ڕووسیا کۆتایی بەم پیاوە بێنێت، بەوەش خزمەتێکی زۆر باش پێشکەش بە وڵات و جیهان دەکەن”.

گراهام لە تویتەرێکی جیادا بەردەوام بوو: “تاکە کەس کە دەتوانن ئەمە چارەسەر بکەن، خەڵکی ڕووسیان، ئاسانە بڵێین، جێبەجێ کردنی قورسە، مەگەر بتەوێت لە تاریکی بژیت بۆ هەموو ژیانت، لە هەموو جیهان دابڕاون و هەژارییەکی زۆر و لە تاریکیدا دەژین، پێویستە هەنگاو بنێن بەرەو ڕووناکی”.

لە وەڵامی ئەو لێدوانانەدا، ئەناتۆلی ئانتۆنۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک، گوتی: “من لێدوانەکەی سیاسەتمەداری ئەمەریکایی نا پەسەند و بێزارکەر دەبینم، ئەو فۆبیای ڕووسیا و ڕق و کینە لە ئەمەریکا بەرانبەر بە ڕووسیا درووست دەکات، ئەستەمە بڕوا بەوە بکەین کە سیناتۆرێکی دەوڵەتێک، کە بەها ئەخلاقییەکانی خۆی بەرز دەکاتەوە وەک ئەستێرەیەکی ڕێبەری هەموو مرۆڤایەتی، دەتوانێت پشتگیری تیرۆریزم بکات وەک ئامرازێک بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەکانی واشنتۆن.

___

بەنێوەنگیری ئەمریکا و روسیا و فەرەنسا هەردوو وەزیری دەرەوەیی ئەرمینیا و ئەزرباینجان کۆبوونەوە

KDC

پرۆفایلی مەسعوود ئۆزیل

nusar1

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی لە وڵاتی یۆنان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW