KDC

توێژەرێکی سویدی ڕەخنە لە جیاوازی مامەڵەی ئەوروپا لەگەڵ پەنابەرە ئۆکرانییەکان و ئەوانی دیکە دەگرێت

توێژەری کۆمەڵایەتی، کارین ئێدڤال هاگرین، دەڵێ جیاوازی لە چۆنیەتی وێناکردنی شەڕی ئۆکرانیا و پەنابەران، بە بەراورد لەگەڵ ململانێکانی دیکە و مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی پەنابەرانی ئۆکرانی و پەنابەری وڵاتانی دیکە هەیە.

ئەو توێژەرە دەڵێ، ئەمە لە کاتێکدا دێت کە ئەوروپا پەنابەرانی ئۆکرانی وەردەگرێت، لە کاتێکدا سنوورەکان دادەخات بۆ خەڵکی دیکە کە لە شەڕ و پێکدادان لە وڵاتانی دیکە هەڵدێن، ئەو بە باشی دەزانێ کە لەگەڵ ئۆکرانیا هاودەنگییەکی بەهێزیان هەبێت، بەڵام قورسە کە جیاکاری لە نێوان پەنابەران بکەن.

زۆرێک لەمیدیاکانی ڕۆژئاوا ڕەخنەیان لێگیراوە، لەبەر شەڕی ئۆکرانیا هەڵاتوون بەخەڵکی شارستانی بەراورد بە پەنابەرانی وڵاتانی دیکە وێنا دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لێدوانانە نموونەیەکی زۆر ڕوونن بۆ بەدواداچوونی لۆژیکی نەژادی سەبارەت بە جیاوازی بنەڕەتی لە نێوان خەڵکدا، بەداخەوە لەم جۆرە دۆخەدا شتێکی نوێ نییە کە باس لە خەڵک بکەین و بە شێوازی جیاواز پۆلێنیان بکەین، تۆ پلەبەندییەک درووست دەکەیت کە مەبەستت ئەوەیە هەندێک کەس – سپی، قژ زەرد، چاو شین – زیاتر شارستانی بن و کەمتر پەیوەندییان بە ململانێی چەکدارییەوە هەیە.

کارین ئاماژەی بەوەشدا، هیچ شتێکی هاوشێوەی نەبینیوە لە میدیاکانی سویددا، بەڵام پێی وایە کە ڕەنگە ئەو ڕەگەز پەرستییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەربکەوێت، هەرچۆنێک بێت ڕەنگە میدیاکانی سویدیش لەڕاپۆرتەکانیاندا باسی ئەو جیاوازیانە بکەن.

وتیشی: “ئێمە وەک خوێنەران ڕەنگە هەستێکی زۆر جیاوازمان هەبێت بۆ گرووپە پەنابەرە جیاوازەکان، چونکە میدیاکان بە شێوەیەکی جیاواز وێنایان دەکەن، وەک نزیکتر بوون لە ئێمە، یا کەمتر لە ئێمە”

___

بۆچوونی عبدالرزاق ماجد لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC

یونیسێف: زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی لوبنان هەڕەشەی تینوەیەتی لەسەرە 

KDC

بۆچوونی ھونەرمەند ژاڵە لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW