KDC

ڕوسیا ئاگربەستی لە چەند شارێکی ئۆکرانیا ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە، کە لە کاتژمێر 10 ئەمڕۆ دووشەمەوە، ئاگربەستی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی ئۆکرانیا بە کییڤی پایتەختەوە راگەیاندووە، ئەوەش بۆ دەرچوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و، کاروباری مرۆیی و بیانییەکان.

ئەو شارانەی ئاگربەستیان تێدا راگیراوە، بریتین لە هەریەکە لە شارەکانی کیڤ، ماریۆپۆ، خارکیڤ، سوم و جومشتابن، ئەو ئاگربەستەش لە دوای پەیوەندی ئیمانۆێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دێت، کە داوای ئاگربەستی کرد بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی، تا هاووڵاتیانی ئۆکرانی و بیانییەکان دەربچن.

وەزارەتی ناوبراو، جەختی لە چاودێریکردنی ئاگربەست کردەوە بە فرۆکەی بێفۆکەوان، کە لایەنی بەرانبەر هیچ جموجۆڵێکی سەربازی گوماناویان نەبێت.

سایتی سپۆتینکی ڕووسی بڵاوکردەوە، کە پەیامی ئاگربەستی مرۆیی بڵاوکراوەتەوە و،
نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا و، کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لێ ئاگاردار کراوەتەوە.

سۆران حەسەن

___

پارێزگاری لەندەن بانگهێشتی نوێنەری کۆنفدراسیۆن دەکات

nusar1

هۆشداری دەدرێ لە شەپۆلی سێ یەمی کرۆنا

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هێرشی تورکە ڕەگەزپەرستەکان هاتە دەنگ 

KDC
KDC

FREE
VIEW