KDC

نرخی یەک بەمیل نەوت بۆ 127دۆلاردابەزی،ڕوسیا هەرەشەی بڕینی گازی سروشتی لە ئەوروپا دەکات

بەهۆی دەستپێکردنی هێرشی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا لە 24مانگی ڕابردوو ،نر خی نەوت لە بازارەکانه جیهان بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی،ڕۆژی دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوت سەروو 139دۆلار مامەڵەی لە بازارەکانی جیهاندا پێوەکراوە ،بەڵام ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نەوت دابەزینی بە خۆ بینی ،نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 127,34دۆلار بووە ،کەلەگەڵ کردنەوەی بازاڕ بە 124,86 مامەڵەی پێوەکراوە
،بەمەش لە نرخی پێوانەیی ساڵی 2008بۆ 147دۆلار نزیک دەبێتەوە.
لەمبارەور ئەلکسەندەر نۆڤاک جێگیری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا هەڕەشەی بڕینی گازی لە ئەورپا کرد ،گەر پێشنیاری سزای هەناردەکانی نەوتی ڕوسیا بدرێت
نۆڤاک جەختی کردەوە کە ئەگەرێکی وادا نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 300دۆلار بەرزبێتەوە ،ئەمەش کێشەیەکی گەورەی سوتەمەی بۆ جیهان دروست دەکات

پێشنیاری سزای هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا لەلایەن ئەڵمانیا و هۆڵنداوە ڕەتکراوەتەوە،هەرچەندە ئەڵمانیا بەهۆی
هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا وەک بەشێک لە سزاکان هێڵی نۆرد ستریم 2هەڵپەسارد

سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە،کە ئەمەریکا لە هەوڵدایە سزاکانی سەر ڕوسیا کەرتی سوتەمەنیش بگرێتەوە ،بەڵام لە کاتی ئێستا دا جێگرەوەی سوتەمەنی بەتایبەت لە ئەورپا نییە ،لەبوونی شتێکی واش نرخەکان بەرزبوونەوەی خەیاڵی دەبنینێت و گەلانی ئەوروپا باجەکەی دەدەن

جێی ئاماژەیە ڕوسیا لەسەر ئاستی جیهان گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سروشتیە و دووەم گەورە وڵاتی جیهانە لە هەناردەکردنی نەوت ،کە ئەوروپا لە ئێستا لە سەدا 40 پێداویستی گازی سروشتی و لەسەدا 30 نەوت لە ڕوسیا دەبین دەکات ، بەڵام لە سزایەکی لەو شێوەیە زیانێکی زۆر بەر کەرتی وزەی ڕوسیا دەکەوێت و زیانێکی زۆریشی بۆ ئابوری ڕوسیا دەبێت

سۆران حەسەن

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

nusar1

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ساندیێگۆ کۆبووەوە

KDC

سەرۆکی پارتی راستڕەوی سویدی، ئیسلام بە ئایینێکی خراپ ناو دەبات

KDC
KDC

FREE
VIEW