KDC

سوریا :بەهۆی سەرقاڵی روسیا بە ئۆکرانیاوە،تیرۆرستانی داعش جوڵەیان تێکەوتووە

گروپی تیرۆریستی داعش بەهۆی ئامادەنەبوونی هێرشی ئاسمانی ڕوسیا بۆ سەر سوریا بەهەل دەزانێت چونکە مۆسکۆ سەرقاڵی قەیرانی ئۆکرانیایە بۆ چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی لەدژی سوپای سوریا کە هاوکاتە لەگەڵ سێیەمین ساڵیادی شکستهێنانی ئەو گروپە لە سوریا

وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند کە هێرشێکی تیرۆریستی پاسێکی سەربازی لە بادیە پالمیرا لە شارۆچکەی حومسی ڕۆژهەڵاتی کردووەتە ئامانج

ڕامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێرشەکە پاسێکی کردە ئامانج لە ناوچەی بادیە لەنێوان پارێزگای دیرزۆر و حەسەکە و ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە 15 سەرباز کوژراون و 18 سەرباز بریندارە

بە وتەی بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری، دواین هێرش لە ڕووی ژمارەی ئەو چەکدارانەوە جیاواز بوو، کە داعش ڕاهاتووە بە ئەنجامدانی هێرشەکانی بۆ ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لەگەڵ خانەی بچووک لە یەک بۆ پێنج کەس، بەهۆی خۆ شاردنەوە لە فڕۆکە ڕوسییەکان

دوایین هێرش گەورەترین هێرشە بە بەراورد بە هێرشەکانی ساڵی ڕابردوو، دووەم هێرشی چەتەکانی داعش لە بەدیە لە دژی هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا،

لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا داعش دوو هێرشی هاوکاتی لە دژی دوو پاسی سوپا ئەنجامدا کە یەکەمیان لەسەر ڕێگای نێوان حومس و شارۆچکەی مەهین و 11 سەربازی سوریای کوشت و دووەمیان سەربازێکیان کوشت و 11ی دیکەشیان لە دیمەشق بریندارکرد

___

وڵاتانی ئەوروپا دەیان دپلۆماتکاری ڕووسی بە تۆمەتی سیخوری دەردەکەن 

KDC

ئیسرائیل:-بەفەرمی باڵوێزخانەی لە مەنامە دەکاتەوە

KDC

گەنجێکی کورد لە وڵاتی سوید کوژرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW