KDC

ئەمەریکا ڕەشنوسی سزای یاسایەکی نوێ بۆ سەر ڕوسیا ئامادەدەکات

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرایناوه‌ له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسایه‌ك كه‌ گه‌مارۆ له‌ بواری نه‌وت و وزه‌ دژی رووسیا له‌ خۆ بگرێت، كارده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پێلۆسی له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ناردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كار له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسایه‌كی نوێ له‌ دژی رووسیا ده‌كه‌ن.
له‌ نامه‌كه‌یدا پێلۆسی رایگه‌یاندووه‌: ره‌شنووسه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌؛ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و وزه‌ی رووسی بۆ ئه‌مریكا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌ ئاساییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و بێلاڕووس، و هاویشتنی هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستڕاگه‌یشتنی رووسیا به‌ رێكخراوی بازرگانی جیهانیی له‌ خۆده‌گرێت”.
پێلۆسی جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌نگاو بۆ زیادكردنی باجی گومرگ له‌ دژی رووسیا ده‌هاوێژن و خوازیارن ئه‌و هاوكارییه‌ داراییه‌ په‌سه‌ند بكرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 10 ملیار دۆلاره‌ و كۆشكی سپی به‌مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی ئۆكراینا داوای له‌ كۆنگرێس كردووه‌.
هاوكات ڤۆن دێر لاین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوایین پێشهاته‌كانی ئۆكراینا ده‌كه‌ن و وتیشی: “تاوتوێی پاكێجێكی نوێی سزا بۆسه‌ر رووسیا ده‌كه‌ین
“ڤۆن دێر لاین، راشیگه‌یاند كه‌ سبه‌ی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا پاكێجی نوێ كه‌ پێشنیاری له‌ باره‌ی وزه‌وه‌ تێدایه‌ ئاشكرا ده‌كات

___

نەرویج : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن

nusar1

سزادانی قاچاخچیەک

KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرێوەبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW