KDC

11 کۆڵبەری کورد بریندار بوون

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی جیادا، نزیکەی 11 کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی، لە کاتی چوون بۆ ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، لە چەند ڕۆژی رابردوو، بە هۆی وەرگەڕانی ئوتۆمبێلی هەڵگری ژمارەیەک کۆڵبەر لە نزیک گوندی قەڵاگای پاوە، نزیکەی 6 کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

هاوکات لە ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەدا، کە لە نێوان بارهەڵگرێکی جۆری خاوەر و ئوتۆمبێلێکی جۆری پراید، کە هەڵگری کۆڵبەران بووە، لە نزیک شارۆچکەی شاهۆی ڕوانسەر، نزیکەی 5 کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە، کە لەو ڕووداوەدا شۆفێری پرایدەکە گیانی لە دەست داوە

___

چالاکیەکانی مانگی 06 ی ساڵی 2023 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە تایوان 25 کەس گیانیان لەدەستدا

KDC

رێژەی بێکاری لە سنە دووبەرانبەری کۆی گشتی ئێرانە

KDC
KDC

FREE
VIEW