KDC

ڕووسیا هۆشداری دەداتە ڕۆژئاوا :ئازارتان دەدەین

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕووسیا هۆشداری بە ڕۆژئاوا دا، بەو پێیەی وەڵامێکی بەرفراوان بۆ سزاکان ئامادە دەکات، کە خێرا و کاریگەر و زاڵ دەبێت بەسەر زۆربەی کەرتە گرینگەکانیاندا.

ئابووری ڕووسیا لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991، ڕووبەڕووی مەترسیدارترین قەیران دەبێتەوە، دوای ئەوەی ڕۆژئاوا سزای توندی بەسەر هەموو سیستم و کۆمپانیاکانی دارایی ڕووسیادا سەپاند، ئەمەش دوای هێرشی سەربازی دژی ئۆکرانیا هات.

دیمتری پێریچێڤسکی، بەڕێوەبەری بەشی هاوکاری ئابووری وەزارەتی دەرەوە، لە زاری ئاژانسی هەواڵی “ئەی ئێس ئای”ی ڕووسیاوە بڵاویکردەوە، کاردانەوەی ڕووسیا خێرا و بیرکەرەوە و کۆنکرێتی دەبێت.

دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەدا، قەدەغەی خێرای لەسەر هاوردەکردنی وزەی ڕووسیا، لە نەوت و ئەوانی دیکە، سەپاند.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، ڕووسیا هۆشداری دا، کە ئەگەر ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا هاوردەکردنی نەوتی خاویان لێ قەدەغە بکەن، ئەوا نرخی بەرمیلێ نەوت دەگاتە 300 دۆلار.

ڕووسیا دەڵێت، ئەوروپا ساڵانە نزیکەی 500 ملیۆن تەن نەوتی پێویستە و، ڕووسیاش نزیکەی لەسەدا 30ی ئەو بڕە، یا 150 ملیۆن تۆنیان بۆ دابین دەکات.

___

دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بێرمینگهام هەڵبژێردران

KDC

میتی تورکیا خانمە پارێزەرێکی کورد لە عەفرینی باکووری حەلەب دەڕفێنن

KDC

بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە مان دەگرن

KDC
KDC

FREE
VIEW