KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات :کۆرۆنا تەواو نەبووە و لەوانەیە گۆڕانی دیکە دەربکەون

لە دووەمین ساڵەی پەتای کۆڤید-19، ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی کردەوە کە پەتا جیهانییەکە تەواو نەبووە و، دابەشکردنی ڤاکسینەکانیش لە جیهاندا، بە نایەکسانییەکی گەورە ناونا.

لە راگەیەندراوەکدا ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گۆتۆرێس، گوتی: “ترسناکترین نەخۆشی پەتاکە، کاریگەری کردووەتە سەر تەندروستی و ژیانی ملیۆنان کەس، کە زیاتر لە 446 ملیۆن حاڵەت تۆمارکراوە لەسەر ئاستی جیهان و، زیاتر لە شەش ملیۆن حاڵەتی مردنیش پشتڕاست کراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، کە بەهۆی گەشەسەندنی خێرای بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە چەند ناوچەیەکی جیهان سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردنی پەتاکە، بەرهەمهێنەرەکان مانگانە 1.5 بلیۆن دۆس دروست دەکەن، بەڵام ئەوەش هەیە، کە ڤاکسینەکان بە نایەکسانی دابەشی سەر جیهان دەکرێن.

شکست

گۆتێرێس روونی کردەوە، بەهۆی بڕیاری سیاسی و بودجەی تەندروستی هاوڵاتیانی وڵاتە دەوڵەمەندەکان لەسەر حسابی تەندروستی هاوڵاتیانی وڵاتە هەژارەکان، بەرەنگاربوونەوەی یەکجاری دەژ بە پەتاکە شکستی هێناوە.

هەروەها ئەو شکست و نایەکسانییەی بە ڕەچەتەی گۆڕانکاری زیاتر و داخستنی زیاتر و خەم و قوربانی زیاتر لە هەر وڵاتێکدا زانی و، داوای کۆتایی هێنان بەو بەشە بەدبەختەی مێژووی مرۆڤایەتییە کرد.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا دێت، کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دەستیان کردووە بە دەرچوون لەو سنووردارکردنەی، کە دوو ساڵە بەسەر خەڵکدا سەپێنراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەی مردنەکان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە کەمی کرد

___

زۆربەی ئەو عێراقییانەی لە پۆڵەندا داوای مافی مانەوەیان کردووە ڕەتکراونەتەوە

KDC

پاش کشانەوەی ڕووسیا ،ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری کییڤی پایتەختی ڕاگەیاند

nusar1

پرسەنامەیەک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW