KDC

لەسەر بەڕێوەچوونی مەراسیمەکانی جەژنی نەورۆز ئیتڵاعات هەڕەشە لە چالاکوانی کورد کردووە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردی، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەیان چالاکوانی کوردیان بانگ کردووە و هەڕەشەیان لێکردوون.

بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە 8ی مارسی 2022، سوپای پاسداران، 300 کەس لە ئەندامانی شورای شار و گوندەکانی دەووروبەری شاری سنەی کۆ کردووەتەوە و، پێیانی ڕاگەیاندوون، کە دەبێت سەرجەم ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی سوپادا بێت و، ئەگەر وا نەبێت، مۆڵەت بە هیچ ڕێوڕەسمێک نادرێت، ئەوەش ناڕەزایەتی هەندێک لە شووراکانیشی لێ کەوتووەتەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا و لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، نزیەکی 50 هاووڵاتی و چالاکوانی خەڵکی شارەدێی، (نێ)ی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارەوە بانگ کراون و، وێڕای هەڕەشەکردن لێیان، بە نووسراو بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوە، کە بەشداری ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ نەکەن.

هەروەها لە گوندی سەردۆشی مەریوان، 10 کەس لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی خەڵکی تەنگیسەر، لەلایەن ئیتڵاعاتی سنە و لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەیان لێکراوە و، بەشێکیشان بانگ کراون و دەبێت ڕۆژی شەممە، خۆیان بەو ناوەندە ئەمنییە بناسێنن.

هاوکات لە شارەکانی بانە، سەرپێڵی زەهاو، جوانڕۆ و سەقزیش، دەیان چالاکوانی کورد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراون و، هەڕەشەیان لێکراوە کە نابێت بەشداریی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز بکەن.

جێی باسە، بەهۆی گرینگی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەورۆز لە کوردستان، ناوەندە ئەمنییەکان هەر ساڵە و بە جۆرێک گوشاری زۆر دەخەنە سەر چالاکوانانی کورد و، دەیان کەسیشیان دەستبەسەر دەکەن، لەم ساڵانەی دواییدا چەندین کەسیش بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزەوە، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.

___

ڕەوەندی کوردستانی دژی کوشتنی هاوڵاتیانی کورد گردبونەوەیەکیان سازکرد

nusar1

پەرلەمانی بەلجیکا بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئێزیدییەکان کۆدەبێتەوە

KDC

100 هازار ئۆکرانی ئاوارەی پۆڵەندا بوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW